Barış Gündoğan
11 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لە ناکاو (ئافاد)ى توركيا رايگەياند، كاتژمێر ٢٢:٥٣ بوومەلەرزەيەك بە گوڕى ٤،٥ پلە شارۆچكەى كالەجيك-ى ئەنقەرەى هەژاندووە.
به‌پێی روونكردنەوەكەى ئافاد، بوومەلەرزەكە بە گوڕى ٤،٥ پلە بووە و لە كاتژمێر ٢٢:٥٣ لە شارۆچكەى كالەجيكى داوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بوومەلەرزەكە لە قووڵايى ١٢ كيلۆمەتردا روويداوە.
هاوكات پارێزگارى ئەنقەرە، ڤاسيپ شاهين له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه رایگه‌یاند: "تاكو ئێستا هيچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به زيانى گيانیى و ماددیى نه‌گه‌یه‌نراوه‌ته قايمقامييەتى كالەجيك و پارێزگامان".