Şener Toktaş
11 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2021
به‌دلیس – AA
ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌ل و پێداویستی و بڕێك ته‌قه‌مه‌نی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌دا گیرا كه له شه‌ش په‌ناگه له گونده‌واری شاری به‌دلیس دۆزرابوونه‌وه.
پارێزگای به‌دلیس رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنیان بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆریستان له گوندی چهلتیكلی سه‌ر به شاری به‌دلیس ئه‌نجام داوه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا شه‌ش په‌ناگه‌ی تیرۆریستان دۆزراونه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌ل و پێداویستی و بڕێك ته‌قه‌مه‌نییان تیادا بوو.
له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی كۆماری به‌دلیس ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییانه‌ی وه‌ك به‌ڵگه به‌كار ده‌هێندرێن، هه‌ڵگیران و، ئه‌وانه‌ی دیكه‌یش له‌نێو بران.