Merve Yıldızalp Özmen
09 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٥٥ كەس بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)وە گيانيان لەدەستداوە.
"نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لە رێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr" بڵاوكرايەوە.
بەپێی نەخشەكە، ئەمڕۆ ١١١ هەزار و ١٩٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٦٧٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە
هەر بەپێی نەخشەکە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٥ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، ٩٤٣ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٥٤ هەزار و ١٨٨ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى، هەشت مليۆن و ١٠٥ هەزار و ٢٢٢ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٨٤ هەزار و ٩٤٣ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە شەش هەزار و ٨٣٧ حاڵهت.
ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ١٨١ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٧,٤ـە.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "كۆى گشتى هەشت مليۆن پشكنين ئەنجامدراوە. ئەمڕۆش لە ئەنجامى ئەنجامدانى زياتر لە ١١٠ ههزار پشكنين هەزار و ٦٧٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە. ئەگەر هەموومان پاڵپشتى پابەندبوون بين بەهێزتر دەبين لە دژى ڤايرۆسەكە. ئەمشەو پاڵپشتى بكەن، با خۆشەويستانمان بپارێزين".