Burcu Çalık Göçümlü
04 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ههزار و ٦١٢ كهسی دیکە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٥٣ كهس گیانیان لهدهستداوە، كۆی گشتیی حاڵهتهكانی تووشبوون بۆ ٢٧٦ ههزار و ٥٥٥ و كۆی گشتیی گیان لهدهستدان بۆ شهش ههزار و ٥٦٤ بهرزبووهتهوه.
"نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لە رێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr" بڵاوكرايەوە.
بەپێی نەخشەكە، ئەمڕۆ ١١٧ هەزار و ١١٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٦١٢ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە
هەر بەپێی نەخشەکە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٣ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٢١ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٤٩ هەزار و ١٠٨ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى، حەوت مليۆن و ٥٨٣ هەزار و ٢٠٠ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٧٦ هەزار و ٥٥٥ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە شەش هەزار و ٥٦٤ حاڵهت.
ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٢٠ هەزار و ٨٨٣، و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ١٧ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٧,٦ـە.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "ئەمڕۆ لە ٢٠٠ تاقيگە ١١٧ هەزار و ١١٣ پشكنين ئەنجامدراوە. هەڵكشان لە ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە بەردەوامە. لە ئێستادا ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە چاكدەبنەوە لە ژمارەى تووشبووە تازەكان كەمترە. قۆناغهكه قۆناغى هێزە لە بەرەنگاربوونەوە و پابەندبوون. با يەكبين".