Burcu Çalık Göçümlü,Yıldız Aktaş,Ferdi Türkten
04 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان رایگهیاند: "سيناريۆكانى گەندەڵكاران لە ناوەوە و لەدەرەوە يەك يەك ئاشكرا دەبێت. ئەوانهی كه نهیانتوانی توركيا بە تيرۆر، ئاژاوەگێڕیى، كودەتا و لە چەندين بۆسهدا بوەستێنن، و لە رێگەى نائەخلاقى و ناويژدانییهوه ههوڵدهدهن توركیا لە ئاراستەكهی دهربكهن، تووشى شكست دەبنەوە".
رهجهب تهیب ئەردۆغان لە ميانى بەشداريیكردنى لە رێورەسمى كردنەوەى رێگاى خێراى نێوان ئەنقەرە-نيغدە گوتارێكى پێشكەشكرد.
ئەردۆغان جەختى لەوەكردەوە كە تا یهكگرتوویی، پێكەوەبوون و برايەتى بەردەوام بێت هیچ كەس ناتوانێت رێگریى لەم وڵاتە بكات بۆ گەيشتن بە ئامانجەكانى و رایگهیاند: "سيناريۆكانى گەندەڵكاران لە ناوەوە و لەدەرەوە يەك يەك ئاشكرا دەبێت. ئەوانهی كه نهیانتوانی توركيا بە تيرۆر، ئاژاوەگێڕیى، كودەتا و لە چەندين بۆسهدا بوەستێنن، و لە رێگەى نائەخلاقى و ناويژدانییهوه ههوڵدهدهن توركیا لە ئاراستەكهی دهربكهن، تووشى شكست دەبنەوە".
سهركۆماری توركیا راشیگهیاند: "ئەمڕۆ كه لە رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست، لە سنوورەكانى باشوورمان و لە زۆربەى شوێنەكان بهوشێوه ئاشكرایه هەست بە قورسايى توركيا دهكرێت، ئەوە ئهو هێزه سیاسیی، ئابووریی و سەربازیيهی كه خاوهندارێتیی دهكهین، لە پشتییەوەيەتی".
رهجهب تهیب ئەردۆغان، لە كاتى بڕينى قردێلەى كردنهوهی رێگاكە رایگهیاند: "رێگا شارستانييەتە، رێگەمان كراوە بێت" و پاشان بە ئۆتۆمبيل كە خۆى لێيدەخوڕى بەسهر رێگاكەدا رۆيشت.
جێگرى سەركۆمارى توركيا، فوئاد ئۆكتاى ئامادەى رێوڕەسمەكە بوو.