Aybüke İnal Kamacı
16 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٣٢ هەزار و ٢٥٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی حەوت هەزار و ٣٠٤ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٤٨ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشته‌ی رۆژانەى په‌یوه‌ست به ڤايرۆسى كۆرۆنا و رێژه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ـه‌وه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٣٢ هەزار و ٢٥٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی حەوت هەزار و ٣٠٤ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٤٨ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و پێنج هه‌زار و ١٠٣ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو ١٨ ساڵه‌وه‌یه و دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه له‌سه‌دا ٦٢،١٢يه و ئه‌وانه‌ی دۆزی دووه‌میان وه‌رگرتووه له‌سه‌دا ٣٠،٧٨ـه.
له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، كۆی گشتیی ٦٥٣ هه‌زار و ٩٧٤ دۆز ڤاكسین له شێوه‌ی دۆزی یه‌كه‌م، دووه‌م و سێیه‌مدا به‌كارهێنراوه.
ژماره‌ی ئه‌و دۆزانهی ڤاكسین كه تا ئێستا به‌كارهێنراوه له توركیا، ٦١ ملیۆن و ١٢٥ هه‌زار و ٧٢٦ دۆزه كه ٣٨ ملیۆن و ٥٦٠ هه‌زار و ٦٠يان دۆزی یه‌كه‌م، ١٩ ملیۆن و ١٠٤ هه‌زار و ٩٩٧ی دۆزی دووه‌م و سێ ملیۆن و ٤٦٠ هه‌زار و ٦٦٩ی دۆزی سێیه‌من.