توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

توركيا.. حەوت هەزار و ١٠٣ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٣٤ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٨٠ ھەزار و ٣٠٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام حەوت ھەزار و ١٠٣ کەس ئەنجامی پشکنینیان پۆزەتیڤ بووە و ١٣٤ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

Selma Kasap  | 26.01.2021 - نوێکردنەوە : 27.01.2021
توركيا.. حەوت هەزار و ١٠٣ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٣٤ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٨٠ ھەزار و ٣٠٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام حەوت ھەزار و ١٠٣ کەس ئەنجامی پشکنینیان پۆزەتیڤ بووە و ١٣٤ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

"خشتەی رۆژانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا" کە دوایین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ‌تورکیا لەخۆدەگرێت لەڕێگەی ماڵپەڕی "covid١٩.saglik.gov.tr"ەوە بڵاوکرایەوە.

بەپێی خشتەکە، ١٨٠ ھەزار و ٣٠٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-١٩) ئەنجامدراوە، دەرەنجام حەوت ھەزار و ١٠٣ کەس ئەنجامی پشکنینیان پۆزەتیڤ بووە و ١٣٤ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ٦٨١ نەخۆشیش دەستنیشانکراوە.

ھەر بەپێی خشتەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونی چارەسەر/ماوەی کەرەنتینی ھەشت ھەزار و ١٠٨ تووشبووی کۆرۆنا، کۆی گشتیی چاکبووەوەکان بۆ دوو ملیۆن و ٣٢٢ ھەزار و ٥١١ کەس بەرزبوویەوە.

بەپێی ئامارەکان، کۆی گشتیی ٢٨ ملیۆن و ٨٢٨ ھەزار و ٤٩٦ پشکنینی (COVID-19) ئەنجامدراون، کۆی گشتیی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٤٤٢ ھەزار و ٣٥٠ حاڵەت، گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە ٢٥ ھەزار و ٣٤٤ حاڵەت و ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە ھەزار و ٧٩١ نەخۆشە.

بەپێی ئاماری ھەفتانە لە خشتەکەدا، لەم ھەفتەیەدا رێژەی ھەوکردنی سییەکان لای نەخۆشەکان لەسەدا ٥،١ بوو. رێژەی پڕبوونی قەرەوێڵەکان لەسەدا ٤٥،٥ـە. رێژەی پربوونی چاودێریی چڕ بۆ پێگەیشتووان لەسەدا ٥٩،٨ـە، رێژەی پڕبوونی قەرەوێڵەکانی ھەناسەدانی دەستکرد لەسەدا ٣١،٢ـە، ناوەندی کاتی دیاریکراو بۆ بەریەککەوتن هەشت کاتژمێرە، رێژەی دەستنیشانکردنی سەرچاوەکانی بەریەککەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـە.

- "با خۆمان لە شوێنە داخراوەکان دووربخەینەوە، رێنماییەکانی بەستنی دەمامک و دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی بەھەند وەربگرین".

وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر لە پەیامێکدا لەبارەی دوایین ئامارەکان نووسیوویەتی: "بە سنووردارکردنی ھاتوچۆ و گرتنەبەری رێکارەکان توانیمان ژمارەی حاڵەتەکان بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزێنین. بەڵام لەم چەند رۆژەی دواییدا ژمارەی حاڵەتەکان لە نێوان پێنج تاوەکو حەوت ھەزار حاڵەتە، ئەمەش تا ئێستا جێگەی نیگەرانی ئێمەیە. با خۆمان لە شوێنە داخراوەکان دووربخەینەوە، رێنماییەکانی بەستنی دەمامک و دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی بەھەند وەربگرین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın