Bayram Sarayoğlu
26 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2021
ئارتڤین - AA
کوێستانەکانی کافکاسۆر لە ئارتڤین، کە بە جوانی سروشتەکەی بەناوبانگە، لە دوای بارینی ٥٠ سانتیمەتر بەفر بووەتە جێگەی بایەخی ھاووڵاتییان.
کوێستانی کافکاسۆر، کە یەکێکە لە گرنگترین ناوەندەکانی گەشتیاری ئارتڤین، لە وەرزی زستانیشدا لە سەرووی ئەو شوێنانەدایە کە گەشتیاران ھەڵيدەبژێرن.

کوێستانەکە کە لە بەرزایی ١٢٠٠ مەترە لە رووی ئاستی دەریادا و ماوەی حەوت کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگاکەوە دوورە و بە جوانی سروشتییەوە سەرنج رادەکێشێت، ئەستووری ئەو بەفرەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا باریوە گەیشتووەتە ٥٠ سانتیمەتر.
ئەو خێزانانەی کە بارینی بەفریان قۆستەوە، بە کۆمەڵ روویان کردووەتە کوێستانی کافکاسۆر، شەرەتۆپەڵ و خلیسکانێ دەکەن.
ھەوادارنی وێنەگرتنیش وێنەی جوانی دارەکانی کوێستانەکانی دەگرت.
