Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein
23 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2018
یۆزگات - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ له شاری یۆزگاتەوە رۆژهڤهكانی هه‌ڵسه‌نگاند.
بەکر بۆزداغ له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر لیره‌ی توركی گوتی: "ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌بن پێیان وابێت به یاریكردن به‌دۆلار و زیان گه‌یاندن به گیرفانی گه‌ل، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌گۆڕن، له‌هه‌ڵه‌دان. گه‌ل گه‌مه‌كه‌ی بینیوه، یاریزانه‌كه‌شی بینیوه. گه‌ل بوكهڵهكهشی بینیوه و بووكهڵهبازهكانیشی بینیوه. رێگه‌یان پێنادات. ئینشائه‌ڵڵا 24ی حوزه‌یران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژێكی نوێ ده‌بێت، ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێش ده‌بێت".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە ئابووریی توركیا به‌هێزه و گوتی:
"لەگەڵ چوون بەرەو هەڵبژاردن، کاری زۆر ئەنجامدەدەن بە مەبەستی دۆڕانمان. لەئێستادا هەموومان پێکەوە ئەو یارییکردنە دەبینین کە بە دۆلار دەکرێت. ئەوە بزانن کە ئیرادەیەک هەیە هەوڵ دەدات لە رێگەی دۆلارەوە لەکاتی چوونمان بەرەو هەڵبژاردن، کاریگەریی بکاتە سەر هاووڵاتییانمان، باج بە حکوومەتەکەمان بدات و ئەو باجە لە سندوقەکاندا رەنگ پێبداتەوە. ئێمە ئەوەش دەبینین، یاساکانی ئابووریی زۆر باش دەزانین. ئابووری تورکیا، پشت بەخوا ئابوورییەکی بەهێزە".