توركيا

ئەردۆغان: "بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کێشەیەکی جیهانییە"

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "بەرز و نزمی دۆلار تەنھا پەیوەندی بە وڵاتەکەمانەوە نییە، کێشەیەکە لە ئاستی جیھانی ھاتووە ئاراوە".

Abdullah Shukur  | 23.05.2018 - نوێکردنەوە : 24.05.2018
ئەردۆغان: "بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کێشەیەکی جیهانییە"

Ankara
ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "بەرز و نزمی دۆلار تەنھا پەیوەندی بە وڵاتەکەمانەوە نییە، کێشەیەکە لە ئاستی جیھانی ھاتووە ئاراوە".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە خوانی بەربانگ لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لەگەڵ پەرلەمانتارانی پێشووی وڵاتەکەی کۆبووەوە.

ئەردۆغان لەبارەی گۆڕینەوەی دراوی وڵاتەکەی بە دۆلاری ئەمریکی گوتی: "پارە ناوخۆییەکانتان بە دۆلار مەگۆڕنەوە. با جوڵەی پارەی ناوخۆ بەردەوام بێت. ھاووڵاتی بوون و نیشتمان پەروەری بەم جۆرەیە".

ئەردۆغان لەبارەی ئەو بەرز و نزمییەی بەھای دۆلار رایگەیاند کە ھیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە کە نەتوانن بەسەریدا زاڵ بن

سەرکۆمار ئەردۆغان راشیگەیاند: ''لە کورتخایەندا دەسەڵاتی کۆنتڕۆڵی بەرز و نزمیکردنی بەھای دۆلارمان ھەیە''.
ئەردۆغان ھەر لەبارەی بەرز و نزمی بەھای دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی گوتی: "ئەو بەرز و نزمییەی کە لە بەھای دۆلار ھاتە ئاراوە، بە تەواوی لەگەڵ راستییەکانی ئابووری تورکیا ناگونجێ".

ئەردۆغان گوتیشی: "من خودی خۆم و سەرۆکوەزیران و وەزیری ئابووری لە نزیکەوە چاودێری بابەتەکە دەکەین، لەنێو حکوومەت رەنگە بیرو بۆچوونی جیاواز ھەبێت. ئەوە بە روونی دەڵێم. بۆ تێکدانی خۆشگوزەرانی گەلەکەم با کەس قسەوقسەڵۆک نەکات".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لە درێژەی وتەکانیدا گوتی: "ئێمە وەک ھەموو کات بێ ڕیا و بە شێوەیەکی روون لەبەرامبەر گەلەکەمان وەڵامدەرین".




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın