Abdullah Shukur
22 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی حکوومەت و جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ گوتی: "لەبارەی پاراستنی مافی سڤیل و ھاوکاریکردنی خەڵکی سڤیل، تورکیا بووەتە نموونەیەکی جوان بۆ وڵاتانی دیکە".
گوتەبێژی حکوومەت و جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ لەکاتی بەردەوامی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لێدوانی رۆژنامەنووسان پێشکەش کرد.
بەکر بۆزداغ راشیگەیاند کە"رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/یەپەگە ئەو ئەندامە تیرۆریستانەی داعش کە لە عەفرین دەستبەسەریان کردوون، بەمەرجی شەڕکردن لە دژی تورکیا ئازاد کراون".
بەکر بۆزداغ لەبارەی بانگەوازی ھەدەپە بۆ ھاتنە سەر شەقام گوتی: "تورکیا دەوڵەتێکی یاسایە. لە دەوڵەتی یاسادا کاتێ کردەیەک و گوتەیەک کە ھەرتاوانێک دروست بکات و، ھەر لایەنێک چاودێری بکات ئەوا ھەمان لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت کە لەگەڵ ئەوانەدا دەکرێت کە لەو بابەتەدا دەکەونە تاوانەکەوە".
بەکر بۆزداغ لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون گوتیشی: "لە سێ رۆژی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا کۆنترۆڵی ئەو ناوچە و گۆڕەپانانە کراوە کە پلانی بۆ دانرابوو".
بەکر بۆزداغ ھەر لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون گوتی: "لە ماوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا ھێزە چەکدارەکانمان شەھیدیان نەداوە".
ھاوکات جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ لەبارەی لێدوانەکانی تیلەرسن گوتیشی: "رێگەی ھەماھەنگی دیارە، راگرتنی پێدانی چەک و کۆکردنەوەی ئەو چەکانەی کە تا ئێستا پێدراون".
بەکر بۆزداغ راشیگەیاند کە ئەو ئۆپەراسیۆنە لە دژی کوردەکانی ناوچەکە نییە و گوتیشی: "ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون ھەرگیز ئۆپەراسیۆنێک نییە لە دژی برا کوردەکانمان لە ناوچەکەدا".
بەکر بۆزداغ لەبارەی ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە رایگەیاند "جگە لە حەشارگە، ئۆتۆمبێل، گەراج، چەک و خاڵە لۆجیستیکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی ھیچ شتێکی دیکە ناکرێنە ئامانج". گوتەبێژی حکوومەت و جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون سەبارەت بەم بابەتە تورکیا لەبارەی ھیچ شتێک بەڵێنی نە بە ڕووسیا نە بە ھیچ وڵاتێکی دیکە نەداوە. ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنەکە تاکە تاکە دەپێکرێن. ئەم ئۆپەراسیۆنە لەبەردەم تورکیا بژاردە نییە بەڵکو پێویستییە".
بەکر بۆزداغ ئاشکراشی کرد کە "ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون بەپێی ئەو پلانەی دانراوە بە سەرکەوتوویی بەردەوامە. لە قۆناغی داھاتوودا ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی بەردەوام دەبێ".
گوتەبێژی حکوومەت و جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ لەبارەی ئامانجی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون گوتیشی: "تاکە ئامانجی ئەو ئۆپەراسیۆنە، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە،کەجەکە، پەیەدە/یەپەگە و داعشە".