Duygu Yener
22 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جه‌نه‌راڵ خولوسی ئاکار، لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون رایگه‌یاند: "ئێمە بێ ئەوەی زیان لە گیان و سامانی کەس بدەین، لە چوارچێوەی یاساکانی نێودەوڵەتی و پاراستن و پارێزگاریکردنی وڵاتەکەمان لەو شوێنەین. لەم بابەتە پێداگرین".
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا ئاکار، به یاوه‌ری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانیی، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ده‌ریایی، جێگری ئه‌میراڵ عه‌دنان ئۆزباڵ و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسمانیی، جه‌نه‌راڵ حه‌سه‌ن كوچوكئاكیوز، له ناوچه‌ی هاتای دۆخی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونیان به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا دیمه‌نی بهسهركردنهوهكهی بڵاوكرده‌وه.
له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا، له ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه جه‌نه‌راڵ ئاكار باسی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كرد و، رایگه‌یاند: "ئێمە بێ ئەوەی زیان لە گیان و سامانی کەس بدەین، لە چوارچێوەی یاساکانی نێودەوڵەتی و پاراستن و پارێزگاریکردنی وڵاتەکەمان لەو شوێنەین. لەم بابەتە پێداگرین".
گوتیشی: "تا لەناوبردنی کۆتا تیرۆریست لە ناوچەکەماندا، ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت".
هاوكات سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا ئاکار راشیگه‌یاند: "رێگری دەکەین لە کردەوەکانی داعش و یەپەگە کە دواتر وەک بەڵایەک لەسەر وڵاتەکەمان و وڵاتانی دیکە ئەنجامی دەدەن و ئاشتی و ئاسوودەیی تێکدەدەن. بۆیە ئامانجمان پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە و وڵاتەکەمانە".