Abdullah Shukur
22 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2018
لەندەن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن گوتی: "رێز لە مافی بەرگیرکردنی تورکیا دەگرین لە ھاووڵاتیانی خۆی لە بەرامبەر هەر ھەڕەشەیەکی تیرۆریستی کە لە سووریاوە ئاراستەی دەکرێ و دانیشی پێدا دەنێین".
تیلەرسن لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ لەندەن لەگەڵ ھاوتا بەریتانییەکەی، بۆریس جۆنسۆن کۆبووەوە و ھەڵسەنگاندنی بۆ ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لەلایەن تورکیاوە بۆ سەر عەفرین کرد.
تیلەرسن رایگەیاند کە ئەمریکا بەمەبەستی لەناوبردنی داعش لە سووریادا بوونی ھەیە و ئەمەش بە ھاوکاری ھاوپەیمانان و ھێزەکانی سوپای سووریا دیموکرات ئەنجامدراوە. گوتیشی: "بەم ھۆیەوەشەوە نیگەرانین لە بەرامبەر پێشھاتەکانی باکووری سووریا پەیوەندیدار بە تورکیا".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن گوتی: "رێز لە مافی بەرگیرکردنی تورکیا دەگرین لە ھاووڵاتیانی خۆی لە بەرامبەر هەر ھەڕەشەیەکی تیرۆریستی کە لە سووریاوە ئاراستەی دەکرێ و دانیشی پێدا دەنێین".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، تیلەرسن لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەریتانیا، ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مەی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، مارک سێدویل دوور لە چاوی کامێراکان کۆبووەوە.