Mehmet Emin Gürbüz
06 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2023
بۆڵو - AA
شەپۆلێکی بەفربارین و تەم چیای بۆڵوی گرتەوە.
لە شەوەوە، بەفربارین لە چیاکە دەستی پێ کرد و ناوبەناو بەردەوام بوو.
ئەستووری بەفر لە ناوچەکەدا، گەیشتە ١٠ سانتیمەتر و بەهۆی تەمیشەوە مەودای بینین بۆ ٣٥ مەتر کەمبووەوە، ئەمەش ئاستەنگی بۆ شۆفێران دروست کرد و ناچاربوون خێراییان کەم بکەنەوە.
کارمەندانی شارەوانیش بەردەوامن لە رادانی بەفری سەر رێگای سەرەکی نێوان بۆڵو و پارێزگاکانی دەوروبەری کە دەکەوێتە دامێنی چیاکەوە.
لەم نێوەندەشدا، تیمەکانی هاتوچۆ هۆشداری ئەوە دەدەن بە شۆفێران کە بەبێ بەستنی تایەی زستانە رێگای دامێنی چیای بۆڵو بەکارنەهێنن، هەروەها پابەندبن بە یاساکانی هاتوچۆ و خۆشیان بەدووربگرن لە خێرایی زۆر.