Yılmaz Kazandıoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
14 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2018
هەکاری – AA
لە رۆژانی پشوودا (شەممە و یەکشەممە) هاووڵاتییان کاتێکی خۆش لە ناوەندی خلیسکەی سەر بەفر لە هەکاری بەسەر دەبەن.
ناوەندی خلیسکەی سەر بەفری مێرگا بۆتان کە ١٢ کیلۆمەتر لە شاری هەکارییەوە دوورە و دوو هەزار و ٨٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەزرە نزیکەی یەک مەتر بەفری لێ کەڵەکە بووە.
بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی هەکاری، رەشید گولداڵ رایگەیاند، بە هۆی شوێن و بەرزی ناوەندەکە لە ئاستی دەریاوە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان و ئارەزومەندانی خلیسکەی سەر بەفر بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش روو لێرە دەکەن و گوتی: "کەڵەکەبوونی بەفر تاکو نزیکەی یەک مەتر لەم ناوەندە جێگای دڵخۆشییە".