Muhammet Mutaf,Sidar Can Eren,Cüneyt Çelik,Hüseyin Demirci,Günay Nuh,Abdullah Söylemez
17 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2023
ئەرزەڕۆم - AA
لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، دێرسم، ئەردەخان و ئاگری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، کاریگەرییەکانی سەرماوسۆڵە بەردەوامە.
دوای ئەو بەفرەی کە شەوی رابردوو بەشێوەیەکی پچڕپچڕ لە شاری ئەرزەڕۆم باری، شەقام و ئۆتۆمبێلەکان سپیپۆش بوون.
لە شەودا پلەکانی گەرما بۆ پێنج پلەی ژێر سفری سەدی دابەزین و بەهۆی سەرماشەوە، جامی ئۆتۆمبێلەکان و بەشێکی رێگاکان بەستییان.
ئەستووری بەفر لە ناوەندی خلیسکێنەی پالاندۆکەن گەیشتە ٣٨ سانتیمەتر و لە ناوەندی خلیسکێنەی کۆناکلیش، گەیشتە ١٥ سانتیمەتر.
- قەرس
لە پارێزگای قەرس بەهۆی نزمی پلەکانی گەرماوە، رووبار و گۆماوەکان بەستییان.
بەشێک لە هاووڵاتییان بە بەتانی و فەرش ئۆتۆمبێلەکانیان داپۆشی.
لە شاری ساریقامیش، بەهۆی سەرماوە رووەک و درەختەکان زوقمیان کرد و رووکەشی زۆرێک لە رووبەرە ئاوییەکانیش بووە سەهۆڵ.
وێنەی ئەو مراوییانەش تۆمار کرا کە لە رووباری قەرس چاییدا کە بەشێکی زۆری بەستوویەتی، لەنێوان شەختە و سەهۆڵدا بەدوای خواردندا دەگەڕێن.
- دێرسم
لە پارێزگای دێرسم بەهۆی ساردی کەشوهەواوە، جامی ئۆتۆمبێلەکان بەستیان.
هەروەها رووبەرە ئاوییەکانی شارەکەش بە سەهۆڵ داپۆشران و درەختەکانیش زوقمیان گرت.
بەشێک لە هاووڵاتییان نان و گەنمیان بۆ ئەو باڵندانە دانا کە بەهۆی سەرماوە خواردنیان دەست ناکەوێت.
لە پارێزگاکانی ئەردەخان و ئاگری-یش بە هەمان شێوە سەرماوسۆڵە بووە هۆی بەستنی رێگاکان و رووکەشی رووبار و جۆگەکانیش بە سەهۆڵ داپۆشران.