توركيا, ئابووری

بە بەهای نزیکەی چوار ملیار دۆلار یەدەگی نەوت لە دیاربەکر گابار و باتمان دۆزرایەوە

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئاڵپارسلان بایراکتار:"لە ئەنجامی ئەو کارانەی لە دیاربەکر، گابار و باتمان ئەنجاممان دا، تا ئەمڕۆ لە شوێنە جیاوازەکاندا ٥٧ ملیۆن بەرمیل یەدەگمان دەستنیشان کردووە. بەهای ئابووریی ئەمە نزیکەی چوار ملیار دۆلارە''.

Gülşen Çağatay  | 30.07.2025 - نوێکردنەوە : 31.07.2025
بە بەهای نزیکەی چوار ملیار دۆلار یەدەگی نەوت لە دیاربەکر گابار و باتمان دۆزرایەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئاڵپارسلان بایراکتار ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی گەڕانەکانمان لە ساڵی ٢٠٢٥دا بۆ نەوت لە وشکانییدا، لە ئەنجامی ئەو کارانەی لە دیاربەکر، گابار و باتمان ئەنجاممان دا، تا ئەمڕۆ لە شوێنە جیاوازەکاندا ٥٧ ملیۆن بەرمیل یەدەگمان دەستنیشان کردووە. بەهای ئابووریی ئەمە نزیکەی چوار ملیار دۆلارە''.

لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی مێزی سەرنووسەری ئاژانسی ئانادۆڵودا، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا بایراکتار، وەڵامی پرسیارەکان لە بارەی ڕۆژەڤ دایەوە و، هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکانی ڕۆژەڤ کرد.

بایراکتار باسی لەوە کرد بەهۆی ئەو کارانەی لە بواری غاز و نەوت ئەنجامدراون، دوایین جار دۆزینەوەی ٧٥ ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی لە گۆکتەپە-٣ لە دەریای ڕەش ڕاگەیەندراوە، کە پێداویستی ساڵ و نیوێکی تورکیا بۆ غاز دابین دەکات.

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا بایراکتار، ئاماژەی بەوە کرد بەم بڕە دەتوانرێت پێداویستی غازی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ ماوەی ٤،٥ ساڵ دابین بکرێت و، ڕایگەیاند: "ئەمە لە هەمانکاتدا هاوتایە بە قەبارەیەکی ئابووریی کە ئەمڕۆ بەهای نزیکەی ٣٠ ملیار دۆلارە. جگە لەوەش لە گەڕان بەدوای نەوت، بەتایبەتی لە گەڕانەکانمان بۆ نەوت لە وشکانیی، لە ئەنجامی ئەو کارانەی لە دیاربەکر، گابار و باتمان ئەنجاممان داوە، تا ئەمڕۆ لە شوێنە جیاوازەکاندا ٥٧ ملیۆن بەرمیل یەدەگمان دەستنیشان کردووە. بەهای ئابووریی ئەمە نزیکەی چوار ملیار دۆلارە''.

بایراکتار ئەوەیشی خستەڕوو گەڕان لە وشکانیی بەردەوام دەبن و، لە کۆتایی ساڵدا ئەو ژمارانە زیاد دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın