Serdar Açıl,Barış Kılıç,Muhammet Ali Kemal
13 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە فەتۆ، چوار کەس لەو حەوت گومانلێکراوەی بەکارهێنەری بایلۆک کە فەرمانی دەستبەسەرکردنیان هەبوو لە ئەنقەرە و ئیستانبوڵ دەستگیرکران.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی لە ئەنقەرە، دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد لە حەوت کەس بە تۆمەتی ئەوەی بەرنامەی نهێنیی پەیوەندییکردنی تایبەت بە رێکخراوی تیرۆریستیی، فەتۆ، بایلۆک-یان بەکارهێناوە.
لەو چوارچێوەیەشدا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش لەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ئەنقەرە و ئیستانبوڵ ئەنجامیاندا چوار لەو گومانلێکراوانەیان دەستگیرکرد کە فەرمانی دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرکرابوو.
هەوڵەکان بە مەبەستی دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکانی دیکە، درێژەی هەیە.