Muharrem Cin
25 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2025
ئەنقەرە - AA
کاتژمێر ٠٧:٢٣ خولەکی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە پارێزگای کوتاهیا ڕوویدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD) لە ماڵپەڕی خۆی بڵاویکردوونەتەوە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویداوە کە چەقەکەی قەزای سیماو بووە.
باس لەوەیش کرا کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٨،٨١ کیلۆمەتردا ڕوویداوە.
ئافاد ئەوەشی بڵاوکردەوە کە "دوای بوومەلەرزەکە ھەتا ئێستا ھیچ دۆخێکی نەرێنیی ڕووینەداوە، کارەکانی گەڕان و بەدواداچوون بەردەوامە. ھێوای سەلامەتی بۆ ھاووڵاتیان دەخوازین".