بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٤ پلە بە پێوەری ڕیختەر عوسمانیەی هەژاند
Osmaniye
ئەنقەرە - AA
کاتژمێر ١٢:٠٩ خولەک بە کاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٤ پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە قەزای باهچەی سەربە پارێزگای عوسمانیە ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد)دا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٤ پلە بە پێوەری ڕێختەر تۆمارکراوە، کە چەقەکەی قەزای باهچەیە.
ئاماژە بەوە کرا کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ٨،٨ کیلۆمەتر ڕوویداوە.
پارێزگاری عوسمانیە، ئەردینچ یڵماز لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ڕایگەیاند: "تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەرێنییمان پێڕانەگەیاندراوە. بەدواداچوونەکانمان بەردەوامن. هیوای سەلامەتی بۆ هاونیشتمانییانمان دەخوازم. خودا گەلەکەمان و وڵاتەکەمان لە هەموو جۆرە کارەساتێک بپارێزێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
