بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٥ پلە بە پێوەری ڕیختەر باڵکئەسیری هەژاند
Ankara
ئەنقەرە - AA
کاتژمێر ٠٥:٤٨ خولەک بە کاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە قەزای سندرگی سەربە پارێزگای باڵکئەسیر ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد)دا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر تۆمارکراوە، کە چەقەکەی قەزای سندرگە.
ئاماژە بەوە کرا کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٣،٢٥ کیلۆمەتر ڕوویداوە.
