توركيا

بولەنت ئارینچ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی دەستەی راوێژکاری باڵای سەرۆکایەتی کۆمار راگەیاند

- بولەنت ئارينچ: - "داواكارى وازهێنانم لە ئەندامێتى ئەنجوومەنەكە پێشكەشى بەڕێز سەركۆمارمانم كرد و ئەوان بە گونجاو بينييان. بە نيازپاكييەوە گەردن ئازادى دوولايەنەمان كرد و دەستبەرداری ئەركەكەم بووم".

Aylin Dal  | 24.11.2020 - نوێکردنەوە : 25.11.2020
بولەنت ئارینچ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی دەستەی راوێژکاری باڵای سەرۆکایەتی کۆمار راگەیاند

Ankara

ئەنقەرە - AA

بولەنت ئارينچ وازهێنانی له‌ ئه‌ندامێتی ده‌سته‌ی باڵای راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.

ئارينچ، راگەيەندراوى دەستلەكاركێشانەوەكەى لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر بڵاوكردەوە.

بولەنت ئارينچ، ئەوەى راگەياند دواى لێدوانكيدا لە كەناڵێكى تەلەڤیزيۆنى كە بووە هۆى دروستبوونى مشتومڕێكى چڕى راى گشتى، بە پێويستى زانى روونكردنەوەيەك بڵاوبكاتەوە و ئاماژەى بەوەش كرد كە بابەتى سەرەكى لێدوانەكەى لەسەر ئەو ريفۆرمانە بوو كە لە دادگادا دەكرێت و وەكو مافپەروەرێك راوبۆچوونى خۆى لەسەر ئەو بابەتە خستووەتە روو.

ئارينچ، دڵگرانى خۆى لە بارەى ئەوەى كە بيروبۆچوونەكانى لەسەر كێشەكانى ياساى نێودەوڵەتى، دادپەروەرى و دادگا لە ژێر سێبەرى ناوەكان ماوەتەوە و گوتى، "مشتومڕەكان گەيشتنە ئەو ئاستە نەزانينەى كە منيان لەگەڵ بكوژانى ياسين بۆرو و بكوژى شەهيدانى ١٥ى تەمووز فەتۆ داناوە. بە هيچ شێوەيەك ئەم تاوانانە قبوڵ ناكەم و رەتيدەكەمەوە. ئەو فرمێسكانەى كە بۆ ياسين بۆرو رشتم و هەڵوێست و قسەكانم لە بەرامبەر رێكخراوى تيرۆريستى فەتۆ و پەكەكە زۆر ئاشكران. دووبارە باسكردنەوەى ئەمانە وەك بێڕێزييەك بەرامبەرم هەژمار دەكەم".

بولەنت ئارينچ، ئەوەى وەبيرهێنايەوەكە ئەوەى لە هەمان پرۆگرامى تەلەڤیزيۆنيدا باسيكردووە، بەهۆى ئەوەى ئەندامى ئەنجوومەنى باڵاى راوێژكاريى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا بووە بە ئاراستەى جياواز لێكدانەوەى بۆ كراوە، لە كاتێكدا ئەو بۆچوونەكانى لە پرۆگرامەكە نەك وەكو ئەندامى ئەنجوومەنى ناوبراو بەڵكەو بۆ چەنديجار دووبارەى كردووەتەوە كە وەكو سەرۆكى پێشووى پەرلەمانى توركيا خستوويەتييە روو.

ئارينچ، ئەوەشى راگەياند كە رێز لە سەرجەم ئەو رەخنە بە ئاست و بەڕێزانە دەگرێت كە لە لێدوانەكەى كراوە و گوتى، "بەڵام ئەو جنێو و بێڕێزييانەى كە لە ناخى پڕ رق و قينەوە دەرچووە دەگەڕێنمەوە بۆ خاوەنەكانيان".

بولەنت ئارينچ، جەختى لەوە كردەوە كە ئاشكرايە توركيا، لە دادگا، ئابوورى و بوارەكانى ديكەدا پێويستى بە ريفۆرمە، پێويستى بە دۆزينەوەى چارەسەر بۆ ئارامكردنەوەى وڵاتەكە و نەخۆشييەكانى گەل و گوتى: "وەكو چەندين جار لەو بەرنامە تەلەڤیزيۆنييەدا دووپاتمكردەوە ئيرادەى بەڕێز سەركۆمارمانم لەم بارەيەوە بينيوە و پاڵپشتى دەكەم. بەڵام بەهۆى ترسم لەوەى كە لێدوانەكانم لەسەر كەسەكانەوە بەرەو ئاراستەى جياواز بخزێنرێـت و رێگرى لە كارەكانى ريفۆرم بكات، بڕيارم لەسەر ئەوەدا كە وازهێنانم لە ئەندامێتى ئەنجوومەنى باڵاى راوێژكاريى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا گونجاو دەبێت. داواكارى وازهێنانم لە ئەندامێتى ئەنجوومەنەكە پێشكەشى بەڕێز سەركۆمارمانم كرد و ئەوان بە گونجاو بينييان. بە نيازپاكييەوە گەردن ئازادى دوولايەنەمان كرد و دەستبەرداری ئەركەكەم بووم".

ئارينچ، سوپاسى سەركۆمار رەجەب تەيب ئەردۆغان و ئەندامانى ئەنجوومەنى باڵاى راوێژكاريى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا كرد لە بەرامبەر ئەو كارانەى كە لەو ماوەيەدا ئەنجاميانداوە و پاڵپشتى خۆى بۆ هەموو ريفۆرمێك كە سەركۆمار ئەردۆغان و ئاك پارتى كرد بۆ هەموو كارێك كە لەبەرژەوەندى وڵات و سوودى گەلەكە دەبێت.

بولەنت ئارينچ گوتى، "بە درێژايى ژيانم بوومە رێبەرى گوتەى راست، پرنسيپى راست، راستگۆيى و دەنگى ويژدانم. بۆ ئەم مەبەستە باجى زۆرم دا و هيچ كات وازمنەهێنا. لە داهاتووشدا وازناهێنم. خەمم خەمى وڵاتەكەمە. بۆ ئەوەى گەلەكەمان بگەنە خۆشگوزەرانى، خۆشى و شادى چێ خۆبەخشييەك پێويست بێت بەبێ دوودڵى ئەنجاميدەدەين. تەنها نيشتمانمان باش بێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın