توركيا

بورهانەددین دووران هەڵسەنگاندنی بۆ ڕۆڵی گەشەسەندووی تورکیا لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتییدا کرد

بورهانەددین دوران: "تورکیا بە سەرکردایەتی بەڕێز سەرکۆمارمان، ئەم نادیارییە جیهانییەی بە دروستی خوێندووەتەوە، لە بری ئەوەی تەنیا لە پێگەی بەرگرییدا بمێنێتەوە، بە دیدگایەکی کایەساز ئاسۆی سەدەی تورکیای لە چەقی سیستمی نێودەوڵەتییدا جێگیر کردووە".

Zafer Fatih Beyaz  | 16.01.2026 - نوێکردنەوە : 16.01.2026
بورهانەددین دووران هەڵسەنگاندنی بۆ ڕۆڵی گەشەسەندووی تورکیا لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتییدا کرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، بورهانەددین دوران ڕایگەیاند: "سیاسەتی جیهان لە خاڵێکی وەرچەرخاندایە کە بەهۆی قەیرانە بنیادییەکانی پەیوەست بەو سیستمە نێودەوڵەتییەی دوای جەنگی دووەمی جیهانی دامەزراوە دەلەرزێت. دامەزراوەکان بێکار کراون و کێبڕکێی جیۆپۆلیتیکی لە ناوچە خۆڵەمێشییەکاندا چڕبووەتەوە".

بە ناونیشانی "تورکیا لە لێواری وەرچەرخانی سیستمی جیهانیدا"، دوران گوتارێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نووسی و، تیایدا هەڵسەنگاندنی بۆ ڕۆڵی گەشەسەندووی تورکیا لە بوارەکانی دیپلۆماسیی، بازرگانیی، وزە، پەروەردە، هاوکارییە مرۆیییەکان، بەرگریی و لۆجستی-گواستنەوەدا کردووە.

بورهانەددین دوران باسی لەوە کرد تورکیا بە سەرکردایەتی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەم نادیارییە جیهانییەی بە دروستی خوێندووەتەوە و، ڕایگەیاند: "تورکیا بە سەرکردایەتی بەڕێز سەرکۆمارمان، ئەم نادیارییە جیهانییەی بە دروستی خوێندووەتەوە، لە بری ئەوەی تەنیا لە پێگەی بەرگرییدا بمێنێتەوە، بە دیدگایەکی کایەساز ئاسۆی سەدەی تورکیای لە چەقی سیستمی نێودەوڵەتییدا جێگیر کردووە".

گوتیشی: "زیادبوونی ڕۆڵی تورکیا لە سیاسەتی دەرەوەدا، لە بری هەڵبژاردنێکی ئایدۆلۆجی، ئەنجامی ستراتیجییەکی گەورەی عەقڵانییە. لە هەمان کاتدا هەم وڵاتێکی باڵی دڵسۆزی هاوپەیمانیی ڕۆژئاوایین، هەم لە ڕێگەی ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورکەوە لە ئاسیای ناوەڕاست، هەم لە ڕێگەی پرۆسەکانی ئاسایی کردنەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەم بە دەستپێشخەریی سەرلەنوێ ئاسیا لە حەوزی پاسیفیکدا وڵاتێکی کاریگەرین".

دوران ئاماژەی بەوەیش کرد کە سیاسەتی جیهان لە خاڵێکی وەرچەرخاندایە کە بەهۆی قەیرانە بنیادییەکانی پەیوەست بەو سیستمە نێودەوڵەتییەی دوای جەنگی دووەمی جیهانی دامەزراوە دەلەرزێت. دامەزراوەکان بێکار کراون و کێبڕکێی جیۆپۆلیتیکی لە ناوچە خۆڵەمێشییەکاندا چڕبووەتەوە.

ڕاشیگەیاند: "تورکیا بەو شۆڕشەی لە پیشەسازی بەرگرییدا ئەنجامی دا، هێزی بڕیاردەری ستراتیجی خۆی لە بانگەشەیەکی سەر کاغەزەوە گۆڕی بۆ ڕاستییەکی مەیدانی. پێشەنگایەتیمان لە تەکنەلۆجیای درۆنەکاندا تەنیا سەرکەوتنێکی هەناردەکردن نییە، بەڵکو لە هەمان کاتدا هێزی تورکیای بۆ گۆڕینی هاوکێشە جیۆپۆلیتیکییەکان لە ناوچەکانی ململانێ وەک قەرەباغ، لیبیا و سووریا نیشان داوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın