Behlül Çetinkaya,Tuğba Altun
26 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2022
ئەنقەرە - AA
باڵیۆزی فەڕەنسا له ئه‌نقه‌ره، هێرڤێ ماگرۆ بۆ وەزارەتی دەرەوەی توركیا بانگکرا بۆ دەربڕینی نیگه‌رانی و کاردانەوە بەرامبەر بەو پڕوپاگەندە خراپه‌ی لە شەقامەکانی فەڕەنسا دژی تورکیا دەستیپێکردووه.
به‌پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماتییەکانەوە دەستکەوتوون، بە مەبەستی دەربڕینی نیگه‌رانی بەرامبەر بەو پڕوپاگەندە خراپانه‌ی لە خۆپیشاندانەکانی فەڕهنسادا دژی تورکیا دەستیپێکردووە و چاوەڕوانییهكان دژی رێکخراوە تیرۆریستییەکان، هێرڤێ ماگرۆ بۆ وەزارەتی دەرەوەی توركیا بانگکراوە.
كاردانه‌وه‌ی توركیا و نیگه‌رانییه‌كان به ماگرۆ کە بانگهێشتی وەزارەت کراوه، راگه‌یه‌ندراوه به‌هۆی ئه‌و پڕوپاگەندە خراپه‌ی لە شەقامەکانی فەڕەنسا له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌وه به بیانووی هێرشه‌كه‌ی پاریس له ٢٣ی كانوونی یه‌كه‌م، له دژی تورکیا دەستیپێکردووه و ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا و هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌داره‌كانی وڵاته‌كه بوونه‌ته ئامڕازی ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كاردانه‌وه‌ی توركیا له‌وباره‌یه‌وه، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی توركیا له پاریس گه‌یه‌ندراونه‌ته كاربه‌ده‌ستانی فه‌ڕه‌نسا.