Merve Yıldızalp
26 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌پێناو نه‌هێشتنی ته‌واوه‌تی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، بۆشاییه‌كانی ئه‌و هێڵه ئه‌منییه‌مان له سووریا كه قووڵاییه‌كه‌ی ٣٠ كیلۆمه‌تره پڕدهكهینهوه، هه‌نگاوی نوێ ده‌گرینه‌به‌ر".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌ره‌تا ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر توركیا له باكووری سووریاوه، رایگه‌یاند: "له‌پێناو نه‌هێشتنی ته‌واوه‌تی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له باكووری سووریاوه ده‌كرێنه سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، بۆشاییه‌كانی ئه‌و هێڵه ئه‌منییه‌مان كه قووڵاییه‌كه‌ی ٣٠ كیلۆمه‌تره پڕدهكهینهوه، هه‌نگاوی نوێ ده‌گرینه‌به‌ر".
گوتیشی: "ده‌چینه قۆناغێكی نوێوه له به‌ره‌نگاریی، كه جگه له توانای چه‌كداریی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان سه‌رجه‌م ژێرخانی سه‌رچاوه‌كانی هێز و پشتیوانی‌یان له‌ناوده‌بات".
له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی گازی سرووشتی له ده‌ریای ره‌ش له‌لایه‌ن كه‌شتییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "گه‌شتی هه‌ڵكه‌ندنی فاتیح، له قووڵایی سێ هه‌زار و ٢٣ مه‌تری ده‌ریادا له ناوچه‌ی چایجوما-١، ٥٨ ملیار مه‌تر سێجا گازی سرووشتیی دۆزیوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نرخی ئه‌و گازه‌ی دۆزیویانه‌ته‌وه رایگه‌یاند: "نرخى ئه‌و گازه سرووشتییهى كه تاكو ئه‌مڕۆ له ده‌ریاى ره‌ش دۆزیومانه‌ته‌وه، له بازاڕى نێوده‌وڵه‌تى یه‌ك تریلیۆن دۆلاره".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "یه‌ده‌گی گازی سرووشتییمان له ده‌ریای ره‌ش به‌وه‌ی كه له چایجوما-١ دۆزیمانه‌ته‌وه، ١٧٠ ملیار مه‌تر سێجا زیادیكردووه و كۆی گشتیی بووه‌ته ٧١٠ ملیار مه‌تر سێجا".
سه‌باره‌ت به كێڵگه‌ی نوێی گازی سرووشتیش گوتی: "دۆزینه‌وه‌ی نوێمان ده‌رگا بۆ دۆزینه‌وه‌ی دیكه له كێڵگه جیۆۆلۆجییه دراوسێكانی ده‌كاته‌وه. له‌نزیكترین كاتدا ده‌ست به هه‌ڵكه‌ندنی نوێ ده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان دواتر هاته سه‌ر باسی نه‌وت و رایگه‌یاند: "به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتمان له‌ناوخۆی وڵات له‌مڕۆوه گه‌یشتووه‌ته ٨٠ هه‌زار به‌رمیل. ئامانجمانه ساڵی ئاینده به‌رهه‌م بگه‌یه‌نینه ١٠٠ هه‌زار به‌رمیل".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ئامانجى كۆتاییمان ئه‌وه‌یه كه ده‌ستبه‌جێ له بواره‌كانى گازى سرووشتى و نه‌وت وابه‌سته‌ییمان به ده‌ره‌وه نه‌هێڵین و سه‌ربه‌خۆیى توركیا له بوارى وزه رابگه‌یه‌نین".
گوتیشی: "سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی توركیا بكه‌ینه خاڵی ناوه‌ندی له وزه‌دا بۆ هه‌ریه‌ك له كاسپیان، ده‌ریای سپی و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".