Bestami Bodruk
15 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2022
دیاربەکر – AA
کەندەسمە (رەنگاڵە)یەک کە بە لەهۆشخۆچوویی و بە برینداری لەنێو سروشتدا دۆزرایەوە لە سەنتەری چارەسەرکردن و رزگارکردنی گیانلەبەرە کێوییەکانی دیجلە، چارەسەریی بۆ دەکرێت.
کەندەسمەکە کە لەلایەن هاووڵاتییانەوە لە گوندەواری دیاربەکر دۆزرایەوە، رادەستی تیمەکانی هۆبەی دیاربەکری پارکە نیشتمانییەکان و ژیانی سروشتی کرا.
چارەسەرکردنی کەندەسمەکە لە سەنتەری چارەسەرکردن و رزگارکردنی گیانلەبەرە کێوییەکانی دیجلە بەردەوامە.
لەلایەن تیمێکی پسپۆڕی سەنتەرەکەوە بە گرنگیپێدانی زۆرەوە چارەسەری کەندەسمەکە دەکرێت و دوای چارەسەرکردنی برینەکەی، لەنێو سروشت جێ دەهێڵدرێت.