Esin Işık,Enes Kaplan
15 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2022
ریزە - AA
فڕۆکەخانەی ریزە-ئارتڤین کە لەسەر رووبەری سێ ملیۆن مەتر چوارگۆشە دروست کراوە و بە فڕگەکەی کە پانییەکەی ٤٥ مەتر و درێژییەکەی سێ هەزار مەترە، بەتەواوی پێداویستییەکانی گواستنەوەی ئاسمانیی ناوچەکە دابین دەکات.
فڕۆکەخانەکە کە سێی نیسانی ٢٠١٧ بناغەی دانرا، تالارسازییەکی بێ وێنە و تەکنەلۆجیای ئەندازیاری پێشکەوتوویی تیادا بەکارهێنراوە، رووبەری داخراوی گشتی ٤٧ هەزار مەتر چوارگۆشەیە لەگەڵ بینایەکی تێرمیناڵ کە ٣٢ هەزار مەتر چوارگۆشەیە و لە توانایدا هەیە ساڵانە سێ ملیۆن گەشتیار لەخۆ بگرێت.

فڕۆکەخانەکە هەروەها کە خاوەن سیمای شوێنەواری کولتووریی ناوچەکەیە، تیایدا تاوەرێک بە بەرزی ٣٦ مەتر لە شێوەی پەرداخێکی چا دروستکراوە.
فڕۆکەخانەکە کە بە تایبەتمەندییە تەکنیکی و تەلارسازییەکەی بووەتە نموومەنەیەکی ناوازە لە جیهاندا، لەسەر رووبەری ١٣٥ هەزار مەتر چوارگۆشە، رووبەرێکی دیمەنی سروشتیی هەیە کە بە هێندەی نزیکەی ١٩ یاریگای تۆپی پێی دەبێت.

چل و نۆ هەزار مەتر چوارگۆشە رووبەری فڕۆکەخانەکە بە هەزار و ٤٥٣ درەخت سەوز کراوە کە گونجاوە لەگەڵ تایبەتمەندییە جوگرافییەکانی دەریای رەشدا.
لە فڕۆکەخانەکەدا پارکێکی گەورەی راگرتنی ئۆتۆمبێلێک هەیە کە توانای لەخۆگرتنی ٤٤٨ ئۆتۆمبێلی هەیە.
بە بڕیارێکی سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان کە لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە، فڕۆکەخانەکە وەک دەروازەیەکی سنووریی ئاسمانیی هەمیشەی دیاریکرا کە کراوە بێت بەڕووی چوونە ژوورەوە و دەرچوونی نێودەوڵەتییدا.
