Betül Yürük,Mohammed Baqi Hussein
11 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی توركیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، فه‌ره‌یدون سینیرلیئۆغڵو له میانی کۆبوونەوەی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سەر بە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوای كرد، كۆتایی به سه‌رجه‌م ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان بۆ سه‌ر ئیدلب بهێنرێت و ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێت.
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا كه له‌سه‌ر داوای رووسیا كۆبووبووهوه، سینیرلیئۆغڵو زانیاریی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی لووتكه‌ی سێقۆڵیی رووسیا، توركیا و ئێران له تاران له‌باره‌ی سووریاوه به ئاماده‌بووان دا.
سینیرلیئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه قۆناغی ئاستانا له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كانی سووریا و خێراكردنی چاره‌سه‌ری سیاسی‌دا به‌ڕێوه‌براوه و رایگه‌یاند، له لووتكه‌ی تارانیشدا بابه‌تی ئیدلب پرسی لەپێشینه بووه.
سینیرلیئۆغڵو وه‌بیریهێنایه‌وه كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له تاران بانگه‌وازی ئاگربه‌ستی كردووه له ئیدلب و بانگه‌وازی كۆتاییهێنان به گشت ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی دووپاتكرده‌وه.
سینیرلیئۆغڵو گوتی: "بانگه‌وازی ئاگربه‌ستمان گشت ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان ده‌گرێته‌وه و توركیا له‌وباره‌وه به‌رده‌وامده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی. كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش بانگهێشت ده‌كه‌ین چالاكانه پشتگیریی هه‌وڵه‌كانمان بكه‌ن."
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی توركیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، فه‌ره‌یدون سینیرلیئۆغڵو گوتیشی: "بێگومان ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر ئیدلب كاره‌ساتی مرۆیی لێده‌كه‌وێته‌وه و لێشاوی كۆچ ده‌ستپێده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش له توركیا و ئه‌ورووپا و دوورتریش مه‌ترسیی ئه‌منی دروستده‌كات".