Sangar Hamad Azeez
11 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن رایگەیاند "ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر ئیدلب بەر لە هەموو شتێک هەوڵە سیاسییەکان لەناودەبات. بێ متمانەییەکی زۆر دروست دەکات".
کاڵن دوای کۆبوونەوەی کابینەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا گوتی: "ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر ئیدلب بەر لە هەموو شتێک هەوڵە سیاسییەکان لەناودەبات. بێ متمانەییەکی زۆر دروست دەکات. بانگه‌وازمان بۆ رای گشتیی جیهانی، وڵاتانی رۆژئاوا، ئه‌مریكا و وڵاتانی ناوچه‌كه ئه‌وه‌یه، به‌هاوده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی هه‌رهێرشێك بۆسه‌ر ئیدلب رابگرین. چاوەڕوانیمان لە هەموو لایەک ئەوەیە، کە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشێوەیەکی جددی کار بکرێت بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی سیاسی و کەمکردنەوەی بارگژییەکان لە ئیدلب".
ئیبراهیم کاڵن لەبارەی داخستنی نووسینگەی رێکخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین لە واشنتۆن گوتی: "تێڕوانینی ئەمریکا لە بابەتی فەڵەستین و قۆناغی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر جێگای نیگەرانییە".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا گوتیشی: "پێویستە ئەوە بزانرێت کە هەر رێگەچارەیەک ئەگەر گوزارشت لە ئیرادەی تەواوی گەلی فەلەستین نەکات ئەوە رێگەچارە نییە.گه‌لی فه‌ڵه‌ستین كه له‌ژێر داگیركاریدا ده‌ژین، هه‌رگیز قبوڵناكرێت جارێكی دیكه دووچاری ته‌نیایی، په‌راوێزخستن و گه‌مارۆ بكرێنه‌وه. په‌راوێزخستنی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له‌خاكی خۆیاندا، ویژدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی ئازارده‌دات."
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی تورکیا لە بواری ئابووری و گوتی: "له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا پڕۆگرامێكی مەودا مامناوه‌ند راده‌گه‌یه‌نرێت، له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئابووری و هاوسه‌نگی، نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی گرنگ پێكده‌هێنرێت. ده‌مه‌وێت بڵێم له‌باره‌ی ئابووریی توركیاوه كه‌شی ترس له‌ئارادا نییه. ئه‌م دۆخی به‌رزو نزمییهش كه ده‌بینرێت، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تێده‌په‌ڕێنرێت".