Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
09 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
سهرۆكی گشتیی مەهەپە، دهوڵهت باخچهلی لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ئهنجامی ههڵبژاردنەکانی ئیستانبوڵ، رایگەیاند: "دهكرێت بیر له ههڵبژاردنێكی نوێ بكرێتهوه كه ویژدان ئاسووده بكات".
دەوڵەت باخچەلی تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی سەرلەنوێ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن، پێویستییەکی دیموکراسییە و رایگەیاندووە: "لەجیاتی پشیویی کۆمەڵایەتیی، جارێکی دیکە چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و خۆشگوزەرانکردنی تورکیا کارێکی لۆژیکیترە".
باخچەلی لەبارەی سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەنقەرە، مەنسور یاواش، رایگەیاند "فەرمانی دەستبەکاربوونی وەرگرتووە، بەڵام هێشتا بێتاوانیی بۆ دەرنەچووە لە ویژدانی كۆمەڵگەدا. وەك سەرۆك شارەوانییەك دەیبینین كە بێ پاكبوونەوە فەرمانەکەی وەرگرتووە، بەڵام ناتوانم بڵێم 'سەرۆك شارەوانیی منە' ".