Hamdi Çelikbaş,Sertaç Bulur,Ramal Abdullah Mahmood
14 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2017
ئەنقەرە – AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر شانەی گەنجانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ئەنقەرە، ١١ کەس دەستگیرکران.
بە پێی زانیارییەکان لە ئاکامی یەکخستنی دوو دۆسیەی لێکۆڵینەوە یەکێکیان لەسەر هەواڵێکی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی و ئەوەی دیکەیشیان لەسەر شانەی گەنجانی پەکەکە، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٥ کەس دەرچوو.
لەم میانەیەدا، بەیانی ئەمڕۆ، تیمەکانی پۆلیسی ئەنقەرە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتییان بۆ سەر چەند ناونیشانێک ئەنجام دا و لە ئاکامدا، ١١ کەس دەستگیرکران کە دوو لە هاوسەرۆکانی لقی ماماک و ئەتیمەسگوتی هەدەپەیشی لەنێودان.
تیمەکان، ناونیشانی دەستگیرکراوانیشیان پشکنیووە، دوای پشکنینی تەندروستیش بۆ گومانلێکراوان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە راپێچی هۆبەی دژ بە تیرۆری ئاسایشی ئەنقەرە کراون.
هەوڵەکانیش بەردەوامن بە مەبەستی دەستگیرکردنی چوار گومانلێکراوەکەی دیکە.