Sangar Hamad Azeez
30 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
راگەیەندراوی ئهنجوومهنی ئاسایشی توركیا، ئاماژە بەوەکرا کە ئەمریکا لە لێدوانەکانی لەبارەی تورکیا زمانی هەرەشە بەکار دەهێنێت و ئەمەش بێڕێزییە و مایەی قبوڵ کردن نییە.
دوای ئهوهی سیستمی سهرۆكایهتی له توركیا چووه بواری جێبهجێكردنهوه، ئهنجوومهنی ئاسایشی توركیا بۆ یهكهمجار به پێكهاتهی نوێیهوه و به سهرۆكایهتی سهركۆمار، رهجهب تهیب ئهردۆغان كۆبووهوه.
دوا بەدوای کۆبوونەوەکەش راگەیەندراوێک لەبارەی دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە .
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، ئەمریکا لە لێدوانەکانی لەبارەی تورکیا زمانی هەرەشە بەکار دەهێنێت و ئەمەش بێڕێزییە و مایەی قبوڵ کردن نییە.
هەر لە راگەیەندراوەکە هاتووە، لە قۆناغی نوێدا تورکیا درێژە دەدات بە هەستیارییەکان لەبارەی ئاسایشی نیشتیمانیی.
لە راگەیەنراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا، ئاماژە بە نانی ھەنگاوی بەرجەستە لەمەڕ دەستەبەرکردنی ئاسایش لەو ناوچانەی کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سووریا تێدا کاریگەرن کراوە.
لە راگەیەندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیادا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە "تورکیا بە ھەموو شێوەیەک ئەرکی سەر شانی خۆی لە پڕۆژەکانی پیشەسازی بەرگری ئەمریکا بەجێگەیاندووە، لە پاڵ ئەمەش پێشکەشکردنی چەند لێدوانێک و دەرکردنی بڕیارێکی نەگونجاو لەگەڵ رێککەوتنی نێوان نەتەوەکان، زیانێکی زۆر بە ھاوبەشی ستراتیجی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەگەیەنێت بە جۆرێک کە قەرەبووی ئەو زیانە ئەستەمە بکرێتەوە".