Abdullah Shukur
30 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2018
ئەنقەرە -
لە راگەیەنراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا، ئاماژە بە نانی ھەنگاوی بەرجەستە لەمەڕ دەستەبەرکردنی ئاسایش لەو ناوچانەی کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سووریا تێدا کاریگەرن کراوە.
راگەیەندراوی ئهنجوومهنی ئاسایشی توركیا، لە قۆناغی نوێدا درێژە دەدەین بە هەستیارییەکان لەبارەی ئاسایشی نیشتیمانی وڵات.
لە راگەیەندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیادا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە "تورکیا بە ھەموو شێوەیەک ئەرکی سەر شانی خۆی لە پڕۆژەکانی پیشەسازی بەرگری ئەمریکا بەجێگەیاندووە، لە پاڵ ئەمەش پێشکەشکردنی چەند لێدوانێک و دەرکردنی بڕیارێکی نەگونجاو لەگەڵ رێککەوتنی نێوان نەتەوەکان، زیانێکی زۆر بە ھاوبەشی ستراتیجی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەگەیەنێت بە جۆرێک کە قەرەبووی ئەو زیانە ئەستەمە بکرێتەوە".
راگەیەندراوی ئهنجوومهنی ئاسایشی توركیا، ئەمریکا لە لێدوانەکانی لەبارەی تورکیا زمانی هەرەشە بەکار دەهێنێت و ئەمەش بێڕێزییە و مایەی قبوڵ کردن نییە.