توركيا

ئەرزەڕۆم، تونجەلی، قەرس، ئاگری و ئەردەخان جارێکی دیکە سپی پۆش بوونەوە

Abdullah Söylemez, Sidar Can Eren, Tevhid Furkan Nehri, Günay Nuh, Cüneyt Çelik, Hüseyin Demirci  | 09.02.2026 - نوێکردنەوە : 09.02.2026
ئەرزەڕۆم، تونجەلی، قەرس، ئاگری و ئەردەخان جارێکی دیکە سپی پۆش بوونەوە

Erzurum

ئەرزەڕۆم - AA

بارینی بەفر جارێکی دیکە ئەرزەڕۆم، تونجەلی، قەرس، ئاگری و ئەردەخانی سپی پۆش کردەوە.

لە ئەرزەڕۆم کە پلەی گەرما بۆ دوو پلە لەژێر سفری سەدی دابەزیوە، بە درێژایی شەو بەفرێکی زۆر باری و شارەکەی سپی پۆش کرد.

بەهۆی بەفرەوە گرفت بۆ هاتوچۆ دروست بووە و هاووڵاتیان بۆ چوونە سەر کارەکانیان تووشی زەحمەتی بوون.

تیمەکانی شارەوانی و ڕێگاوبان دەستیان بە پاککردنەوەی ڕێگاکان کردووە. هەروەها بەهۆی سەرماوە هەندێک لە نافورەکان بەستوویانە و بەفر دیمەنێکی جوانی بە درەختەکان بەخشیوە.

- تونجەلی

لە قەزاکانی هۆزات، ئۆڤاجیک و پولومور-ی سەر بە پارێزگای تونجەلی، بەفربارین شەقامەکانی سپی پۆش کردووە و تیمەکانی شارەوانی دەستیان بە پاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان کردووە.

- ئاگری

لە پارێزگای ئاگری بەفربارین کە لە کاتەکانی بەیانەوە دەستی پێکردووە بەردەوامە و، ناوەندی شارەکەی سپی پۆش کردووەتەوە. تیمەکانیش دەستیان بە کارەکانی پاککردنەوە کردووە.

- ئەردەخان

بەفر و سەرما شاری ئەردەخانی سپی پۆش کردووە و، بووەتە هۆی دروستبوونی شەختە.

تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان کار دەکەن بۆ ئەوەی هاتوچۆ پەکینەکەوێت.

- قەرس

لە پارێزگای قەرس بەفربارین دەوروبەری سپی پۆش کردووە و، تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێگاکانن.

لە قەزای سارێکامیش هاووڵاتیان بەفری بەردەم ئۆتۆمبێل و دەکانەکانیان ڕادەماڵن و هیوای ساڵێکی پڕ پیت و بەرەکەت دەخوازن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın