Sinan Uslu,Muhammet Ali Kemal
29 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، هەریەک لە یاسای بوودجەی حکوومەتی ناوەندیی بۆ ساڵی ٢٠١٨ و یاسای حساباتی کۆتایی حکوومەتی ناوەندیی بۆ ساڵی ٢٠١٦ی پەسەندکرد.
بەپێی راگەیەنراوێک کە لەلایەن ناوەندی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمارەوە بڵاوکراوەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەپێی بڕگەی یەک لە ماددەی ٨٩ی دەستوور و بڕگەی دوو لەماددەی ١٠٤ی دەستوور، هەریەک لە یاسای ژمارە٧٠٦٦ی بوودجەی حکوومەتی ناوەندیی بۆ ساڵی ٢٠١٨ و یاسای ژمارە ٧٠٦٧ی حساباتی کۆتایی حکوومەتی ناوەندیی بۆ ساڵی ٢٠١٦ی پەسەندکرد و رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەمەبەستی بڵاوکردەوەیان، کرد.