Yusuf Aydın Deniz
28 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له گوتارێكیدا كه له مه‌ڕاسیمی خه‌ڵاتی TÜBİTAK له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پێشكه‌شیكرد رایگه‌یاند: "به لای منه‌وه به‌یانكردنی رووداوه‌كانی ماوه‌ی دوو سه‌ده‌ی رابردوومان ته‌نها به ماددی، بوودجه و سه‌رچاوه مرۆییه‌كان كارێكی هه‌ڵه‌یه. من پێموایه كه كێشه‌ی سه‌ره‌كی لێره‌دا بابه‌تی عاقڵیهته. به‌ڵێ، ئێمه سه‌ره‌تا له عاقڵیهت و دڵماندا خه‌باتمان له‌ده‌ستدا. گه‌وره‌ترین هه‌ڵه له‌م قۆناغه‌دا كه كردمان پوكانه‌وه‌ی متمانه به‌خۆبوون، پشتبه‌ستن به‌خۆ و باوه‌ڕبوون به سه‌ركه‌وتن بوو".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه گه‌وره‌ترین پێویستیمان پاره، نه‌وت، ئه‌ڵماس و چه‌ك نییه، به‌ڵكو باوه‌ڕبوونه به سه‌ركه‌وتنمان و، گوتی: "له ئێستادا ئه‌وانه ده‌بینین كه نه‌وتیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ش ده‌بینین كه پاره‌یان هه‌یه. باوه‌ڕبكه‌ن ئێمه زۆر زۆر له‌پێشه‌وه‌ین، له پێشیانهوهین".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه پێشتر کافێی ئینتەرنێت هەبوون، بەڵام ئێستا کارەکە وای لێهاتووە کە بەداخەوە لە ماڵەکاندا دادەمەزرێن. ئیتر ئینتەرنێت لە نێو ماڵەکاندایە. واتە ژەهرەکە چووتە نێو ماڵەکانەوە و، گوتی: " لە ئێستادا پێویستە لەبەرامبەر ئەو مەترسییەدا مامۆستایانمان و دایکان و باوکان ئاگاداربکەینەوە. پێویستە لەو مەترسییە رزگارمان بێت. ئەمە بەڵایەکی زۆر گەورەی هۆشبەریی و ئالوودەبوونە. پێویستە لاوانمان لەو ئالوودەبوونە رزگاربکەین. لە ئێستادا گەورەترین مەترسیمان ئەوەیە کە لاوانمان ببنە ئالوودەی هۆشبەریی تەکنەلۆژیا. پێویستە لەوبارەیەوە هەنگاوی جدیی بهاوێژین''.
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی لاسایی ده‌كاته‌وه، هه‌میشه كه‌سێكی دواكه‌وتووه. ئیدی ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه له چاولێكه‌ری و لاسایی كردنه‌وه ده‌رچین و پێشكه‌وین، ببینه كه‌سێك كه چاومان لێده‌كرێت و لاسایی ده‌كرێینه‌وه. ئیدی ئێمه پێویسته ئه‌و سنوورانه‌ی بۆمان كێشراوه، ئه‌و به‌ربه‌سته‌ی له‌سه‌ر عاقڵمان دانراوه په‌رته‌وازه بكه‌ین و فڕێی بده‌ین. ئه‌م گه‌له گه‌لێكی ره‌سه‌نی نه‌وه‌ی باوباپیرێكه كه مێژووی پڕه له سه‌ركه‌وتن و، سه‌رده‌مێكی كۆتایی پێهێناوه و سه‌رده‌مێكی دیكه‌ی ده‌ستپێكردووه".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئێستا نەک تەنها فڕۆکەی بێفرۆکەوان، بگرە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەڵگرتووی چەک دروست دەکەین. ئەم بێفڕۆکەوانانەش تا ٣٢ هەزار پێ بەرز دەبنەوە. ئەمانەش رۆڵێکی گەورەیان هەبووە لە سەرکەوتنەکانمان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا. ئێستا بەهێزتریان دروستکردووە و دروستی دەکەن".