ئەردۆغان: "کاری زیاترمان هەیە لە ئەفریقا ئەنجامی بدەین"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "به‌شدارییه‌كانی وه‌قفی مه‌عاریف (له ئه‌فریقا) به واتای شكستی فه‌تۆ دێت له‌وێ. له ئه‌فریقای باشووریش به‌ره به‌ره فه‌تۆ ده‌ستی كردووه به شكست هێنان".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند كه به‌شدارییه‌كانی وه‌قفی مه‌عاریف له ئه‌فریقا به واتای شكستی فه‌تۆ دێت له‌وێ. له ئه‌فریقای باشووریش به‌ره به‌ره فه‌تۆ ده‌ستی كردووه به شكست هێنان.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لە میانی گەڕانەوەی بۆ تورکیا دوای گەشتێک بۆ کیشوەری ئەفریقا کە ئەنگۆلا، تۆگۆ و نێجیریای لەخۆگرت له‌ناو فڕۆكه‌دا بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بە رۆژه‌ڤ دایەوە.
سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌وه كرد سەردانە فەرمییه‌كانی کە ١٧ی تشرینی یەکەم له چوارچێوه‌ی گەشتی خۆرئاوای ئەفریقا ده‌ستی پێ كرد بە سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوبووه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تا ئه‌مڕۆ ٤١ سەردانی بۆ ٣٠ وڵاتی کیشوەری ئەفریقا ئه‌نجامداوه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژەی به‌وه‌یش كرد کە تەنانەت ئەم تابلۆیه بەتەنیا نیشانه‌ی به‌رجه‌سته‌ی بۆ پابەندبوونی تورکیا بە پێشخستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کیشوەری ئەفریقادا، لەو دیدار و كۆبوونه‌وانه‌ی له میانی گه‌شته‌كاندا لەگەڵ سەركۆمارانی ئەنگۆلا، تۆگۆ، بورکینا فاسۆ، لیبریا و نێجیریا ئه‌نجامیانداوه گفتوگۆیان كردووه لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کێشە هەرێمییەکان.
گوتیشی: "هه‌ر چوار سەرکردە لە میانی خوانی كاردا كۆبووینه‌وه. لەو بەیاننامەیه‌ی کە لە کۆتایی كۆبوونه‌وه‌ماندا لەگەڵ ئەو سەرکردانەدا بڵاومان کردەوە، بڕیارمان له‌سه‌ر زۆر شت دا له‌وانه‌یش؛ به‌هێزكردنی هاریکاری لە بواری ئاسایش‌دا. لەو چوارچێوەیەدا وەک چوار سەرکردە رێککەوتین کە بەبێ جیاوازی و بەشێوەیەکی کاریگەرتر دژبە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک فه‌تۆ، بۆکۆ حەرام، ئەلقاعیدە و داعش بوه‌ستینه‌وه".
ئەردۆغان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو کە بەشداری ده‌كه‌ن لە دانیشتنی کۆتایی سێیەمین کۆڕبەندی ئابووریی و هاریکاری تورکیا-ئەفریقا كه رۆژانی ١٧-١٨ی کانوونی یەکەمی داهاتوو له شاری ئیستانبوڵ سازده‌كرێت.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا له ئه‌فریقا رایگه‌یاند "به‌شدارییه‌كانی وه‌قفی مه‌عاریف به واتای شكستی فه‌تۆ دێت له‌وێ. له ئه‌فریقای باشووریش به‌ره به‌ره فه‌تۆ ده‌ستی كردووه به شكست هێنان".
گوتیشی: "ئێستا ئه‌فریقا ئه‌وه جوان ده‌بینێت، ده‌ڵێن هاتنی ئێوه بۆ ئێره ئیدی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆرئاوا له‌گه‌ڵ ئه‌فریقا ده‌بڕێت. ئه‌فریقییەکان پێیان خۆشه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند "ئێمە کاری زیاترمان هەیە لە ئەفریقا ئەنجامی بدەین. کۆبوونەوەی بازرگانەکانمان لە ئەنگۆلا زۆر باش و به‌سوود بوو، بەڵام بەس نییە و پێویستە لەمه‌ودوا به‌رده‌وام بن".