Esin Işık,Fatma Sevinç Çetin,Merve Yıldızalp
26 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2024
ئاکسارای - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بەرهەممان زیاد دەکەین. دەرفەتی کار زیاد دەکەین، زیاتر هەناردە دەکەین. دەوڵەت و سوپا و ئابوورییمان بەهێزتر دەکەین. توندتر پێکهاتەی خێزانمان دەپارێزین. توندتر گەنجان و منداڵان و میراتی شارستانیمان دەپارێزین. سازش ناکەین لە ئیمان و باوەڕ و خەون و ئامانج و دەستکەوتەکانمان لە هەموو بوارەکاندا. هەردەم بەرەوپێش دەچین و گەشە دەکەین".
لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی پارتەکەیدا لە ئاکسارای، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە گەواهیدەری بە ئازارترین نموونەین کە چۆن بەناو دەوڵەتە گەورەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ژێر دەستیان خێر بە کەس ناکەن و، ڕایگەیاند: "بەرهەممان زیاد دەکەین. دەرفەتی کار زیاد دەکەین، زیاتر هەناردە دەکەین. دەوڵەت و سوپا و ئابوورییمان بەهێزتر دەکەین. توندتر پێکهاتەی خێزانمان دەپارێزین. توندتر گەنجان و منداڵان و میراتی شارستانیمان دەپارێزین. سازش ناکەین لە ئیمان و باوەڕ و خەون و ئامانج و دەستکەوتەکانمان لە هەموو بوارەکاندا. هەردەم بەرەوپێش دەچین و گەشە دەکەین".
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە لە ژێر ڕۆشنایی ئەو وانانەی لە سەدەی یەکەمی کۆمارەکەمان فێری بووین، پێداگرین لەسەر ئەوەی سەدەی داهاتوو بکەینە سەردەمی خۆمان و ڕایگەیاند: "سەرەتا پێویستە کۆنتڕۆڵی هەڵئاوسان بکەین. پلان و پێداگرییمان بۆ سەرکەوتنی ئەو ئامانجەیە".
