Sangar Hamad Azeez
02 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2017
ئیستانبوڵ -AA
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پیرۆزبایی لە سەرکردە ئیسلامییەکانی جیهان کرد.
ئەردۆغان لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە هەریەک بە سەرکۆماری کازاخستان نورسوڵتان نازاربایێیڤ، سەرکۆماری سەنیگال ماکی ساڵ و سەرکۆماری نێجیریا موحەمەد بوهارییەوە کرد.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی نێو سەرۆکایەتی کۆمار وەرگیراون، ئەردۆغان وێڕای پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز، داوای لە سەرکردەکانی ئیسلامی کردووە هەرچی زووە رێگە چارەیەک بۆ زوڵم و ستەمەکانی ئاراکان لە میانمار بدۆزنەوە.