Berk Özkan
17 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2020
ئيستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا، جۆزێپی كۆنتێ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
بەپێی راگه‌یه‌نراوێك كە لەلایه‌ن سەرۆكايەتیی پەيوەندييەكان سەربە سەرۆكايەتیى كۆمارى توركيا، بڵاوكراوەتەوە، له‌میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و كۆنتێ-دا، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێشهاته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كراوه، پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان تاوتوێكراون.
هەر له‌میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ چاره‌سه‌رێك له پێناو ئاشتی و سه‌قامگیریی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كراوه كه مافی سه‌رجه‌م وڵاتان بپارێزێت و هه‌مووان تێیدا براوه بن. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر درێژه‌دان به هاریكاریی و دیالۆگی نێوان توركیا و ئیتاڵیا.