Yusuf Soykan Bal
18 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2020
ئیزمیر - AA
لە ئۆپراسیۆنێکدا بۆسەر پێکهاتەی نهێنیی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) لەنێو سوپای تورکیادا کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە پارێزگای ئیزمیر بوو لە کۆی ٥٤ گومانلێکراو کە ٣٧یان هێشتا لەسەرکاربوون و دەرکەوتووە لەڕێگەی تەلەفۆنی گشتییەوە پەیوەندییان لەگەڵ ئیمامەکانی رێکخراوەکە کردووە، ٤١ گومانلێکراویان دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئیزمیرەوە سەبارەت بە پێکهاتەی نهێنیی فەتۆ لەنێو سوپای تورکیا بەڕێوەدەچێت، دەست بە کار کرا بۆ دەستگیرکردنی ٥٤ گومانلێکراوی رێکخراوەکە کە دەرکەوتووە لەڕێگەی تەلەفۆنی گشتیی و جێگیرەوە پەیوەندییان لەگەڵ ئیمامەکانی رێکخراوەکە بەستووە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە هاوکات لە ٤٠ پارێزگا بەڕێوەچوو و ناوەندەکەی پارێزگای ئیزمیربوو، ٤١ گومانلێکراو دەستگیرکران.
لەو گومانلێکراوانەی دەستگیرکراون ٣٠یان هێشتا لەنێو سوپادا چالاک بوون و ١١یشیان پێشتر لە کاردوورخراونەتەوە.
گومانلێکراوان کە سەرجەمیان ئەفسەر بوون، ٢٤یان لە فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانیی، ١٣یان لە فەرماندەیی گشتیی جەندرمە، ١٠یان لە فەرماندەیی هێزەکانی وشکانیی، حەوتیان لە فەرماندەیی هێزەکانی دەریایی کاریان کردووە.
هەڵمەتی دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکانی دیکە درێژەی هەیە.