Hakan Çopur
27 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "لە کاتێکدا کە هەموو جیهان ئەوە دەبینێت کە سەرۆکی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی سووریا قەندیلە، تەنها یەک هاوپەیمانمان دان بەمەدا نانێت. لەبیرتان نەچێ وەک چۆن بەری خۆر بە بێژنگ ناگیرێت، ئەم راستییانەش بە نکوڵی لێکردن لەناوناچن".
ئەردۆغان لەمیانی كردنهوهی تونێلی كاسمپاشا-هاسكۆی گوتارێکی پێشکەشکرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "لە کاتێکدا کە هەموو جیهان ئەوە دەبینێت کە سەرۆکی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی سووریا قەندیلە، تەنها یەک هاوپەیمانمان دان بەمەدا نانێت. لەبیرتان نەچێ وەک چۆن بەری خۆر بە بێژنگ ناگیرێت، ئەم راستییانەش بە نکوڵی لێکردن لەناوناچن".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئهو مهودایهی وڵاتهكهمان بڕیویەتی ئێمه و دۆستهكانیشمانی دڵخۆش كردووه، ئهوهی ههیه كهسانێكی زۆر نیگهران كردووه. لهبهرئهوه رێگرییمان بۆ دروست دەکەن کە ناچێتە عەقڵەوە و لەگەل بەهاکانی خۆیاندا یەکناگرێتەوە".
سەرۆکۆماری تورکیا رایگەیاند: "ئەوەی دەستی دۆستایەتیمان بۆ درێژ دەکات، ئێمە باوەشی بۆ دەکەینەوە. ئەوەی داوای هاوکارییمان لێدەکات، ئێمە نانەکەمانی لەگەڵدا بەشدەکەین، بەڵام بەزەییمان بە هیچ کەسێک لەوانەی پەلامارمان دەدەن و سەربەخۆیی و رزگارییمان دەکاتە ئامانج، نایەتەوە. جا ئەم رێکخراوە تیرۆریستییە ناوی فەتۆ بێت، یان ناوی داعش بێت یان پەکەکە، یان پەیەدە، یان یەپەگە بێت، بە هەر جۆرە ناوێکی جیاوازەوە بەرەوڕوومان ببنەوە، هیچ جیاوازیی نییە بۆ ئێمە. پشتیوان بە خوا هەموویان لەناودەبەین".
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند: "لە کاتێکدا لەودیوی سنوورەکانمانەوە سەدان و هەزاران جار بە مووشەک و چەک و بۆمب هێرش بکەنە سەر خاکی وڵاتەکەمان و بەو هۆیەوە هاووڵاتییانمان لە مزگەوت، ماڵەکانیان، شوین کار و کۆڵانەکان گیان لەدەست بدەن یاخود بریندار بکرێن، ئاخۆ چاوەڕێی چی لە ئێمە دەکەن. پەیەدە/ یەپەگە و داعش رێکخراوی تیرۆریستی بێ دین و ئیمان و خوانەناسن. ئەوە چۆن چۆنی و بۆ کێ روونی دەکەنەوە کە براکانمانیان لە کاتی نوێژکردن لە مزگەوتدا، شەهید کردووە".