Etem Geylan
27 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: "سوپاكه‌مان له عه‌فرینن تا وانه‌ی پێویستی ئه‌و جه‌ردانه بده‌ن كه بوونه‌ته به‌ڵا بۆ سه‌ر مههمهتچیه قاره‌مان(سەربازی سوپای تورکیا) و گه‌له‌كه‌مان و ئاسایشی گیانی و ماڵیان. له‌وێ ئه‌و چالاكیانه به‌رده‌وامده‌بن تا کۆتایی بە تیرۆر دەهێنین. جا كێ چی ده‌ڵێت با بیڵێت".
له میانی مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی تونێلی كاسمپاشا-هاسكۆی، یڵدرم گوتارێكی پێشكه‌شكرد و، هیوای خواست تونێله‌كه ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ دانیشتوانی ئیستانبوڵ.
بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: "سوپاكه‌مان له عه‌فرینن تا وانه‌ی پێویستی ئه‌و جه‌ردانه بده‌ن كه بوونه‌ته به‌ڵا بۆ سه‌ر مههمهتچیه قاره‌مان(سەربازی سوپای تورکیا) و گه‌له‌كه‌مان و ئاسایشی گیانی و ماڵیان. له‌وێ ئه‌و چالاكیانه به‌رده‌وامده‌بن تا کۆتایی بە تیرۆر دەهێنین. جا كێ چی ده‌ڵێت با بیڵێت. تا ئەو کاتەی بە تەواوی مانا، ئاسایشی سنوورەکانمان و پاراستنی سەر و گیانی گەلەکەمان دەستەبەر دەکرێت، ئەم ئۆپەراسیۆنانە درێژەیان دەبێت. هەرگیز رێگە بە دروستکردنی پشتێنەیەکی تیرۆر لە باشووری سنوورەکانمان نادەین''.