Sangar Hamad Azeez
12 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2018
ئێسکی شەهیر - AA
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان رایگه‌یاند: "له رێگای تاناپهوه توركیا له‌وه ده‌رده‌چێت وڵاتێك بێت وزه‌ی پێدا بگوازرێته‌وه به‌ڵكو گه‌یشتۆته پێگه‌یه‌كی گرنگ كه له هه‌موو قۆناغبهندییهكان هه‌ر له به‌رهه‌مهێنانه‌وه تاكو ده‌گاته به‌كارهێنان رۆڵی ده‌بێت".
ئەردۆغان بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی پرۆژەی تاناب کرد کە گازی سروشتی ئازەربایجان لە رێگەی تورکیاوە بۆ ئەورووپا دەگوازێتەوە
مەراسیمی کردنەوەی پرۆژەی بۆڕی گازی (TANAP) بە بەشداری سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان و سەرکۆماری ئازەربایجان عالیێڤ بەڕێوە چوو.
لە میانی کردنەوەی پرۆژەی تاناپ-یش ئەردۆغان گوتارێکی پیشکەشکرد.
ئه‌ردۆغان گوتی: "تاناپ دوا به‌رهه‌می پره‌نسیپی هاوبه‌شمانه، له هه‌مانكاتدا تاناپ موژده‌ی پرۆژه نوێكانمانه كه ده‌یانخه‌ینه گه‌ڕ. تاناپ ته‌نها له رووی دابینكردنی ئاسایشی داوا و خواسته‌وه گرنگ نییه. هاوكات سوودیش به خۆشگوزه‌رانی و خزمه‌تگوزاری ده‌گه‌یه‌نێت به ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی هێڵه‌كه‌یان پێدا تێده‌په‌ڕێت له ناوچه‌ی خه‌زه‌ره‌وه تاكو ئه‌ورووپا. وزە بە مەبەستی تێکگێربوون و ناکۆکی بەکار ناهێنرێت بەڵکۆ هەنگاوێکە بۆ کاری هاوبەش".
سەرکۆماری تورکیا زیاتر باسی لە وردەکاری پرۆژەکە کرد‌و گوتی: "قه‌باره‌ی ده‌ستپێكی تاناپ ساڵانه ١٦ ملیار مه‌ترسێجا گازی سرووشتییه. كه شه‌ش ملیار مه‌تر سێجاری بۆ توركیا و ١٠ ملیار مه‌تر سێجاشی بۆ ئه‌ورووپا ده‌گوازرێته‌وه. ئامانجمان ئه‌وه‌یه قه‌باره‌ی تاناپ به پێی داوا و خواست له سه‌ره‌تادا ٢٢ ملیار مهترسێجاره و دواتر به زیادبوونی وهبهرهنێنان بیگه‌یه‌نینه ٣١ ملیار مه‌تر سێ‌جار (گازی سرووشتی)".
ئەردۆغان زیاتر باسی لە داهاتووی پرۆژەکە کرد و گوتی: "دوای دەستبەکاربوونی (TANAP) بۆ ماوەیەکی کەم رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە ئابووری و سیاسی تورکیا کە لەماوەی ١٦ ساڵی رابردوودا کاری لەسەر کردووە. ئامانجمان ئەوەیە کە لە حوزەیرانی ٢٠١٩ دا گازی سروشتی بۆ یۆنان هەناردە بکەین".
ناوبراو باسی لەو کەشتییە کرد تورکیا بەرهەمی هێناوە و گوتی "فاتیح كه یه‌كه‌م كه‌شتی گه‌ڕان و پشكنینی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییمانه بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌ڕێمان كردووه. له رێگای ئه‌و كه‌شتییه‌وه كه تایبه‌تمه‌ندی پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆژیای جیهانی له‌خۆ گرتووه توانیمان كه‌موكوڕییه‌كی گرنگی وڵاته‌كه‌مان نه‌هێڵین. توانای ده‌سته‌ی سه‌رچاوه سرووشتییه نۆژهنكراوهكانمان له ١٢ هه‌زار و ٣٠٥ مێگاواته‌وه گه‌یاندۆته ٤٠ هه‌زار و ٨٣٨ مێگاوات".
ئه‌ردۆغان لە تەوەرەکی دیکەی قسەکانی باسی لە بابەتی داسخستنی مزگەوتەکان کرد لە نەمسا و گوتی: "وه‌ك توركیا به باشی ده‌زانین له بری ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی نه‌مسا پێداگیری له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانی بكات چی زووه به‌خۆیدا بچێته‌وه و ژیرانه مامه‌ڵه بكات. بەرەنگاربوونەوەی بیانی و دوژمنایەتی کردنی ئیسلام بەداخەوە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی ژەهراوی دەکات. بەهۆی بەرژەوەندییەکی کەم ماوە سیاسەتمەدارانی ئەورووپا ئاگر دروست دەکەن".
ئەردۆغان زیاتر گوتی: "بەئامانج گرتنی موسڵمانان و هاندان و دوژمنایەتی کردنی بیانی و داخستنی دەرگای مزگەوتەکان سوودی بۆ کەس نییە. بەڵکو دروستکردنی تەنگەژەی سیاسییە و یاریکردنە بە ئاگر.هەندێک سیاسەتمەداری ئەورووپا هەن، بەرلەوەی کاری رەگەزپەرستی ئەنجامبدەن با سەیرێکی مێژووی وڵاتەکەیان بکەن. لەوێ وانە وەرگرن".