Murat Temizer,Hüseyin Erdoğan,Ramal Abdullah Mahmood
12 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2018
ئه‌سكیشه‌هیر – AA
رێوڕه‌سمی هێڵی گواستنه‌وه‌ی بۆڕی گازی سروشتی ئانادۆڵو (تاناپ) كه له رێگای توركیاوه گازی سرووشتیی ئازه‌ربایجان بۆ وڵاتانی به‌ڵقان و ئه‌ورووپا ده‌گوازێته‌وه له پارێزگای ئه‌سكیشه‌هیر كرایه‌وه.
رێوڕه‌سمه‌كه كه به چاودێری سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه‌چوو سهركۆمارانی هه‌ریه‌ك له ئازه‌ربایجان، سڕبیا، كۆماری توركی قوبرسی باكوور و ئۆكراین به‌شدارییان تیادا كرد.
له میانی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی توركیا به‌رات ئاڵبیراك رایگه‌یاند كه پڕۆژه‌ی هێڵی گواستنه‌وه‌ی بۆڕی گازی سروشتی ئانادۆڵو (تاناپ) زیاتر له‌وه‌ی ره‌هه‌ندێكی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی هه‌بێت یه‌كێكه له‌و پڕۆژه گرنگانه‌ی سه‌ده كه له رووی واتایی و به‌هاوه گرنگه، گوتی: "هاوكات تاناپ وه‌به‌رهێنانی برایه‌تییه. به پره‌نسیپی دوو ده‌وڵه‌ت و یه‌ك گه‌ل سنووره‌كان تێپه‌ڕ ده‌درێن و ده‌گه‌ینه جوگرافیا و مرۆڤگه‌لی نوێ.گه‌وره‌ترین میراته كه ده‌رخه‌ری دۆستایه‌تی و نزیكایه‌تی نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته و بۆ نه‌وه‌كانمان ده‌مێنێته‌وه".
ئاڵبایراك ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مه ده‌رخه‌ری تێزهكهیانه كه ده‌ڵێن دابینكردنی ئاسایشی داواكاری وزه له‌لایه‌ن ئه‌ورووپاوه له توركیاوه ده‌ست پێ ده‌كات و گوتی: "به‌مجۆره ئه‌ورووپا ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه زیاد ده‌كات كه وزه‌یان لێ ده‌كڕێت".