Sangar Hamad Azeez
12 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2018
ئەماسیا - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم: "تورکیایەک کە لە ماوەی ٣٠ ساڵدا نەیتوانی تونێلی بۆلو دروست بکات، ئێمە وامان لێکرد لە ماوەی ١٦ ساڵ ٤٠٠ کیلۆمەتر تونێل دروست بکرێت".
یڵدرم بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی تونێلی فەرهات کرد لە شاری ئاماسییە و تیایدا گوتارێکی پێشکەشکرد.
بینالی یڵدرم گوتی: "تورکیایەک کە لە ماوەی ٣٠ ساڵدا نەیتوانی تونێلی بۆلو دروست بکات، ئێمە وامان لێکرد لە ماوەی ١٦ ساڵ ٤٠٠ کیلۆمەتر تونێل دروست بکرێت.شەو و رۆژ بەبێ وەستان کارمان کرد، لە ماوەی ١٦ ساڵدا وڵاتەکەمان سێ هێندە گەورە کرد. لە ٢٠٠٨ قەیرانێکی ئابووری گەورە لە جیهان دروست بوو. تورکیا لە ٢٠٠٨ تاوەکو ٢٠١٨ لە کۆی ئەو ١٠ پرۆژە گەورانەی کە لە جیهان دروست کراون ٦یان لە تورکیایە. ئەوە لە تورکیا دەوەشێتەوە".
یڵدرم تیشکی خستە سەر گەشەسەندنی ئابووری وڵاتەکەی و گوتی: "ئێستا وڵاته‌كه‌مان گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌و وڵاتانه‌ی به په‌نجه‌كانی ده‌ست ده‌ژمێردرێن. سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێناون به‌ڵام به ئاسانی نه‌بووه. له‌كاتێكدا سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه بووین كه خه‌ون و خه‌یاڵی گه‌له‌كه‌مان بوون و ئاواتیان بۆ ده‌خواستن له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ره‌نگاری تیرۆر و ئه‌و هه‌وڵی كوده‌تا و بۆسانه ده‌بووینه‌وه كه له‌به‌رده‌مدا داندرابوون. سوپاس بۆ خوا ئێستا به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو وڵاته‌كه‌مان له به‌ڵای تیرۆر رزگاری بووه".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، یڵدرم رەخنەی لە بەربژێری جەهەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار موحەڕەم ئینجە گرت و گوتی: "لەو رۆژەی بەربژێریی خۆی راگەیاندووە بە راکردن چوو بۆ ئەدرینە و لەوێ فەرمانی لە تیرۆر وەرگت، لێرەوە رایدەگەیەم کە تورکیا چاوەڕوانی هیچ شتێک لەو نەکات کە پشتیوانی تیرۆر دەکات. ده‌ڵێی وه‌ك تیمی رووخاندن كار ده‌كه‌ن. ده‌ڵێن 'ئاك پارتی چی كردووه هه‌مووی ده‌ڕووخێنین'. له دۆخی تێكچووندان".
یڵدرم گوتیشی: "گوتمان کە تیرۆر لە رۆژەڤ دەردەهێنین. سوپاس بۆ خوا لە ناوەوەی وڵات و رووبەرێکی زۆری دەرەوەی سنووری وڵاتەکەمان لە تیرۆریستان پاککردەوە".