ئەردۆغان لە ئەدیرنە گوتارێکی پێشکەشی دانیشتوان کرد
- سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "كێڵگه‌یه‌كی نوێی گازمان له تراكیا دۆزیوه‌ته‌وه كه یه‌ده‌گه‌كه‌ی سێ ملیار مه‌ترسێجایه و به‌مجۆره‌ش به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و گازه‌ی له تراكیا ده‌رده‌هێندرێت دوو هێنده زیاد ده‌كات".
Ankara
ئەدیرنە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "كێڵگه‌یه‌كی نوێی گازمان له تراكیا دۆزیوه‌ته‌وه كه یه‌ده‌گه‌كه‌ی سێ ملیار مه‌ترسێجایه و به‌مجۆره‌ش به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و گازه‌ی له تراكیا ده‌رده‌هێندرێت دوو هێنده زیاد ده‌كات. ئه‌م ژماره‌یه له ئاستێكدایه كه پێویستیمان به گاز بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ به ٣٠٠ هه‌زار خانه دابین ده‌كات".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی جەماوەریی ئەدیرنەدا گوتارێکی پێشکەشی دانیشتوان کرد.
لە میانی گوتارەکەیدا ئەردۆغان رایگەیاند: "لەرێگەی خاکیبوون، سەرڕاستی و کۆششەوە، بە گوتنی ئەوەی کاری وڵات کاری دڵە، ئاسۆیەکی نوێ لەبەردەم ئەدیرنەدا دەکەینەوە. باوەڕم وایە کە ئیشەڵڵا ئەدیرنە لە ٣١ی ئاداردا لە زیللەتی زبڵ، چاڵ و قوڕ کە کاری کلاسیکی جەهەپەیە، رزگاری دەبێت".
هەروەها گوتی: "کاک کەمال چی دەلێت؟ دەڵێت 'جووتیار برسییەتی و دەست بەسەر زەوییەکەیدا گیراوە'. دەستمان بەسەر کام زەوییەدا گرتووە. ٢،٦ کادریلیۆنمان وەک پشتیوانیی کشتوکاڵیی داوەتە جووتیارانمان. ئەمانە هەمووی ژمارەی فەرمین. تۆ بەپێی چی قسە دەکەیت؟".
راشیگەیاند: "لە کاتێکدا ئەوە بە باشی دەزانن کە لەگەڵ گەلانی دیکەی میللەتەکەماندا، داکۆکیمان لە مافی باوەڕ و پەرستش کردووە، هۆکاری توڕەییان بۆ سیکولاریزم لەپێناو پێچەوانەکردەوەی کارەکە، هەر ئەمەیە. لە بنەڕەتدا تورکیا لەگەڵ ئێمەدا پێی ناوەتە قۆناغێکەوە کە سەرجەم هاووڵاتییانی جا سەربە هەر ئایین، مەزهەب و بیرباوەڕێک بن، بتوانن ماف و ئازادییەکانیان بە فراوانترین شێوە بژین. سەر رووت، لەچک لەسەر، کێ چی دەوێت ئەوە لەبەردەکات. ئێمە ماف و دەسەڵاتی دەستوەردانمان لەمانە نییە".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئه‌م وڵاته نیشتمانی هاوبه‌شی ٨٢ ملیۆن هاووڵاتیمانه كه له هه‌موو ره‌نگه‌كان، فره‌ییه‌كان و جیاوازییه‌كان پێكهاتووه. له‌م وڵاته‌دا هه‌موو كه‌سێك به مه‌رجی ئه‌وه‌ی رێز له به‌هاكان و یاساكان بگرێت ده‌توانێت به دڵی خۆی باوه‌ڕداری بكات، بژی، كار بكات و بیروڕای خۆی ده‌رببڕێت".
هەروەها رایگەیاند: "كێڵگه‌یه‌كی نوێی گازمان له تراكیا دۆزیوه‌ته‌وه كه یه‌ده‌گه‌كه‌ی سێ ملیار مه‌تر سێجایه و به‌مجۆره‌ش به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و گازه‌ی له تراكیا ده‌رده‌هێندرێت دوو هێنده زیاد ده‌كات. ئه‌م ژماره‌یه له ئاستێكدایه كه پێویستیمان به گاز بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ به ٣٠٠ هه‌زار خانه دابین ده‌كات".