Abdullah Shukur
16 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئەو رووداوانەی لە ناوچەکەدا روویانداوە، ئەو ھێرشانەی کە بەرامبەر ئابووریمان زیادیکردووە، وایکردووە کە ھەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار لە ھەڵبژاردنێکی خۆجێی ئاسایی دەربچێ. ئەم ھەڵبژاردنانە تەنھا بۆ شارەوانی نییە بەڵکو لە ھەمان کاتدا ھەڵبژاردنی چارەنووسە".
ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی جەماوەری پارتەکەی لە شارۆچکەی ئەتاشەھیری سەر بە پارێزگای ئیستانبوڵ گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئەو رووداوانەی لە ناوچەکەدا روویانداوە، ئەو ھێرشانەی کە بەرامبەر ئابووریمان زیادیکردووە، وایکردووە کە ھەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار لە ھەڵبژاردنێکی خۆجێی ئاسایی دەربچێ. ئەم ھەڵبژاردنانە تەنھا بۆ شارەوانی نییە بەڵکو لە ھەمان کاتدا ھەڵبژاردنی چارەنووسە".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەم ھەڵبژاردنانە تەنھا بۆ شارەوانییەکان نییە، بەڵکو ھەڵبژاردنێکی چارەنووسە. ئەم ھەڵبژاردنانە، ھەڵبژاردنێکە دەریدەخات کە چۆن یادی ١٠٠ ەمین ساڵیادی کۆمارمان بکەینەوە. ئێمە وەک ئاک پارتی و ھاوپەیمانی جمھوور بەم شێوەیە سەیری ٣١ی ئادار دەکەین، لەسەر ئەم بنەمایە خۆمان ئامادە دەکەین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان زیاتر گوتیشی: "ئێمە (ئاک پارتی) وەک جەھەپە بە سیاسەتی خراپ سوود وەرگرتن ناکەین بەڵکو سیاسەتی خزمەتکردن دەکەین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە چارەسەرکردنی کێشەی ئاو کرد و گوتی: "لە ئەدیرنە تا ئیزمیر کێشەی ئاوی خواردنەوە ھەبوو، ئێمە چارەسەرمان کرد".