ئەنقەرە
ئەنجوومەنی وەزیرانی توركیا بەیانی بە سەرۆكایەتی سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆمار كۆدەبێتەوە. دوای جێبەجێكردنی فرە حزبی لە توركیا سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان دەبێتە شەشەمین سەركۆمار كە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەكات.
كۆبوونەوەكە بەیانی سەعات یانزە لە ھۆڵی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی توركیا لە كۆشی سەرۆكایەتی توركیا بەڕێوە دەچێت. بڕیارە سەعات یەک و نیوی دوانیوەڕۆ پشوویەک بۆ نان خواردن وەربگیرێت.
دوای كۆبوونەوەكە جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا و گوتەبێژی حكوومەت بولەند ئارنچ کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ساز دەكات و زانیاری سەبارەت بە كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی توركیا دەخاتە ڕوو.