Ramal Abdullah Mahmood
18 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر بانگهێشتی شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢١ی ئاب بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئوردن.
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، لە میانی سەردانەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکان، بەرەوپێشبردنی بازرگانی و رەخساندنی دەرفەتی زیاترکردنی وەبەرهێنان لە نێوان هەردوو وڵات دەکرێت.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە لە میانی ئەو سەردانەدا تاتوێی پێشهاتەکانی ناوچەکە لەسەروویانەوە فەڵەستین دەکرێت.هەروەها تیشک دەخرێتە سەر چڕکردنەوەی هەماهەنگی و هاوکاری و چڕکردنەوەی هەوڵ و کۆششی هەردوو وڵات بۆ هێنانەدی سەقامگیری و ئاشتی لە سووریا و عێراق و ناوچەکە.